Necat Hazar
25 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2018
وان - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ سەر تیرۆر لە شەش پارێزگای تورکیا کە ناوەندەکەی لە پارێزگای وانە، ٤٢ کەس دەستگیرکران.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پاريزگای وانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە بە مەبەستی ئاشکراکردنی کردەوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/کەجەکە، ئۆپەراسیۆن بۆ سەر رێکخراوەکە دەستیپێکردووە.
ئۆپەراسیۆنەکان بە مەبەستی دەستگیرکردنی ٤٥ گومانلێکراو کە چالاکییان بۆ باڵی لاوانی رێکخراوی تیرۆریستیی ئەنجامداوە و بەشدارییان لە کردەوەکانی سەر شەقامەکان کردووە و رێکیان خستوون و بەر لە ٢٧ی تشرینی دووەم ئامادەکارییان بۆ ئەنجامدانی چالاکی کردووە لە پارێزگاکانی وان، ئیستانبوڵ، ئیزمیر، بورسا، ئاگری و ئادانا، ئەنجامدراون و ٤٢ گومانلێکراو دەستگیرکراون.