Necat Hazar,Yılmaz Kazandıoğlu,Cemal Aşan
12 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2016
وان - AA
له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی وان و هه‌كاریدا دژی په‌كه‌كه، 47 گومان‌لێكراو ده‌ستبه‌سه‌ركران كه به‌رپرسانی هه‌ده‌په و ده‌به‌په‌یان تێدایه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و هێزەکانی پۆلیسی تایبه‌تی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی وان، له‌چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی باڵی گه‌نجان و رێکخستنەکانی په‌كه‌كه‌دا ئۆپه‌راسیۆنیان بۆ سه‌ر چه‌ند ناونیشانێك ئه‌نجامداوه.
له‌ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا لقه‌كانی هه‌ده‌په و ده‌به‌په پشكنینیان تێدا کراوە و 40 كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ركراون كه به‌رپرسانی ئه‌و دوو پارتهشیان تێدایه.
- هه‌كاری
له‌هه‌مان چوارچێوه‌دا لهههكاریش ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجامدرا و حه‌وت كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ركران كه سه‌رۆكی لقی هه‌كاری هه‌ده‌په مه‌تین به‌سی یەکێکیانە .
گومانلێكراوه‌كان به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ئیفاده‌كانیان، ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش كران.