Halil Fidan,Ramal Abdullah Mahmood
16 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2019
ئورفا – AA
به هاتنی به‌هار گوڵی ره‌ش-یش پشكوت كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان ته‌نها له شارۆچكه‌ی خه‌لفه‌تی سەربە پارێزگای ئورفا دەڕوێت و به ره‌نگ، بۆن و به‌رامه و دیمه‌نی تایبه‌ت به‌خۆی ده‌ناسرێته‌وه و به‌مه‌ش سه‌رنجی گه‌شتیارانی ناوخۆیی و بیانی بۆ خۆی راده‌كێشێت.
گوڵی ره‌ش له خه‌لفه‌تی تا دێ زیاتر ده‌چێندرێت كه ئه‌و شارۆچكه‌یه له ساڵی ٢٠١٣ خرایه ناو تۆڕی (شاری ئارام) له لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی نێوده‌وڵه‌تی Cittaslow كه به مێژووی ئایینی و دڵڕفێنی سروشته‌كه‌ی گه‌شتیاران بۆ خۆی راده‌كێشێت.
جگه له خانووه پلاستیكییه‌كانی كه‌ناراوه‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو ده‌ستكراوه به چاندنی گوڵی ره‌ش له زۆر شوێنی خه‌لفه‌تی.
ئه‌م گوڵه له دروستكردنی مره‌با، لوقم، بۆن (عه‌تر)، چوكلیات و سابون هەروەها كرێمدا به‌كارده‌هێندرێت.