Yusuf Aydın Deniz
08 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 08 نیسان 2018
سێرت - AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی كۆنگری ئاسایی شه‌شه‌می پارته‌كه‌یدا له سێرت گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی کە لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتونەوە تا ئێستا لە چالاکی خراون گەیشتووەتە، چوار ھەزارو ١٧ تیرۆریست".
هه‌روه‌ها گوتی: "له باكووری عێراق چی بوو؟ ژماره‌ی تیرۆریسته له چالاكی خراوه‌كان بووه ٣٢٧. له‌ناوخۆی وڵات له گابار، جودی و دێرسم ژماره‌كه بووه ١٥٤".
سه‌ركۆماری توركیا گوتیشی: "وڵاتانی خۆرئاوا كه رۆژێك له رۆژان گوێمان لێنه‌بوو سه‌باره‌ت به‌و هێرشه تیرۆریستییانه‌ی كه رۆژانه ده‌كرایه سه‌ر وڵاته‌كه‌مان هیچ شتێك بڵێن، هه‌موو هه‌وڵی خۆیان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی رێگریی له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی توركیا بكه‌ن كه به هۆكاری ره‌وا ئه‌نجامیده‌دات. ئه‌ی خۆرئاوا، كه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه و سه‌یرێكی ئه‌و منداڵ و ژن و مرۆڤانه ده‌كه‌ن كه له غوته‌ی خۆرهه‌ڵات ده‌كوژرێن و شه‌هید ده‌كرێن تاوه‌كو ئێمه به ئێوه بڵێین 'ئه‌مانه دادپه‌روه‌رانه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن' ".
گوتیشی: "ئه‌وانه‌ی به‌رامبه‌رمان ده‌وه‌ستن و به زمانی تیرۆریستان قسه ده‌كه‌ن پێیان ده‌ڵێین ئه‌وه ئه‌رز و ئه‌وه گه‌ز 'تا جه‌هه‌نه‌م رێگه‌تان له‌به‌رده‌مدایه' "، دواتر گوتی:
"ئه‌ی خۆرئاوا، كه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه و سه‌یرێكی ئه‌و منداڵ و ژن و مرۆڤانه ده‌كه‌ن كه له غوته‌ی خۆرهه‌ڵات ده‌كوژرێن و شه‌هید ده‌كرێن تاوه‌كو ئێمه به ئێوه بڵێین 'ئه‌مانه دادپه‌روه‌رانه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن' ".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها گوتی: "به‌وانه ده‌ڵێم شووره‌ییه كه تراجیدیایه مرۆییه‌كانی ناوچه‌كه‌مان ده‌كه‌نه بازرگانی چه‌ك بۆ خۆیان، حساباتی سیاسیی ناوخۆیی و ئاله‌تی بازاڕی مامه‌ڵه. شووره‌ییه بۆ دیموكراسیتان، مافه‌كانی مرۆڤ و تێگه‌یشتنی دیپلۆماسیتان".
سەرکۆمار ئەردۆغان گوتیشی: "مه‌رگی هه‌ر كه‌سێكی بێ‌تاوان كه رێگه‌تان بۆ خۆشكردووه یان ته‌ماشاچی بوون له‌باره‌یه‌وه، خوێنه‌كه‌ی له رووتان، ده‌ست و پلتان، مێژووتان و ئاینده‌تان هه‌ڵپژاوه. چیتر هیچ یه‌كێك له‌و وڵاتانه مافی ئه‌وه‌ی نه‌ماوه كه سكاڵا به‌ده‌ست رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان، تیرۆریزم و كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانه‌وه بكات".