Ekip,1 23
06 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند ''پشتیوان به‌خوا ئه‌و قۆناغه‌ی به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی قه‌ڵغانی فورات و لقی زه‌یتون ده‌ستمانپێكردووه له كاتێكی زۆر نزیكدا، ده‌یخه‌ینه قۆناغێكی زۆر جیاوازه‌وه''.
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی به‌شداریكردنی له ١١ه‌مین كۆنفرانسی باڵیۆزانی توركیا له كۆشكی كۆماری گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له پرسی سووریادا ئه‌گه‌ر پێویست بكات به دیالۆگ له‌گه‌ڵ هێزه نه‌رمه‌كان، یان به رێگاكانی دیپلۆماتی سه‌خت یاخود به به‌كارهێنانی هێزی كرده‌یی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كانیان ده‌پارێزن و گوتی:
"پشتیوان به‌خوا ئه‌و قۆناغه‌ی به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی قه‌ڵغانی فورات و لقی زه‌یتون ده‌ستمانپێكردووه له كاتێكی زۆر نزیكدا، ده‌یخه‌ینه قۆناغێكی زۆر جیاوازه‌وه''.
سه‌ركۆماری توركیا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چاوه‌ڕوانیان له ئه‌مریكای هاوپەیمانی ناتۆ و هاوبه‌شی ستراتیجیان ئه‌وه‌یه هه‌نگاوگه‌لێك بنێت كه له هاوپه‌یمانێكی راسته‌قینه بوه‌شێته‌وه.و گوتی:
"تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌و پێكهاته‌ی له سنووری باشوورمان وه‌ك خانه‌ی شێرپه‌نجه زیادده‌كه‌ن و به چه‌كی هاوپه‌یمانه‌كانمان گه‌وره‌ده‌بن له‌ناونه‌چن، توركیا هه‌ست به ئاسایش ناكات. چاوه‌ڕوانی هه‌نگاوی روونین له ئه‌مریكا چ له‌باره‌ی راده‌ستكردنه‌وه‌ی سه‌رانی فه‌تۆ به وڵاته‌كه‌مان، چ له‌باره‌ی ده‌ستهه‌ڵگرتن له پڕچه‌ككردنی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه."
له‌باره‌ی كڕینی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی S-400ی رووسیش له لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه ئه‌ردۆغان گوتی: "هیچ داتایه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه ده‌ریبخات سیستمی به‌رگریی S-400 زیان به ناتۆ و F-35ه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت. با هیچ كه‌س هه‌ڵمان نه‌خه‌ڵه‌تێنێت. له بابه‌تی S-400دا توركیا بژارده‌یه‌كی ستراتیجی نه‌بوو له‌باره‌ی ئاسایشیه‌وه، به‌ڵكو ته‌واو بژارده‌یه‌كی بازرگانیی بوو. ئه‌وه‌یشی وڵاته‌كه‌مانی ناچاری ئه‌و بژارده‌یه كرد هه‌ڵوێستی نه‌هاتنه ژێرباری رێككه‌وتنی هاوپه‌یمانان بوو''.
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه له باكووری عێراق، گوتی: ''پێداگرین له‌سه‌ر لابردن و فڕێدانی دوومه‌ڵی به‌ناو په‌كه‌كه له خاكی عێراق''.
ئه‌ردۆغان سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌یه‌وێت ببێته كاراكته‌ری جیهانی، ده‌بێت سه‌ره‌تا توركیا به‌ده‌ستبهێنێت. نابێت ئه‌ندامێتیی توركیا بكاته قوربانیی هه‌لپه‌رستی چه‌ند وڵاتێك.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیشیدا سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان گوتی: "ئیدی دامه‌زراندن و داننان به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستینی خاوه‌ن سه‌روەری و سه‌ربه‌خۆ له‌سه‌ر بنه‌مای سنووره‌كانی ١٩٦٧ كه پایته‌خته‌كه‌ی قودسی رۆژهه‌ڵاته له‌وه ده‌رچووه بژارده بێ و ناچارییه".