Orhan Onur Gemici
08 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2023
ئه‌نقه‌ره-AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، عه‌لی یه‌رلیكایا ئاشكرایكرد، ئه‌و دوو تیرۆریسته‌ی له چواری تهمووز له شرنه‌خ له چالاكی خران، له لیستی پرته‌قاڵی داواكراواندا بوون.
عه‌لی یه‌رلیكایا له‌رێگه‌ی هه‌ژماری خۆیه‌وه له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، زانیاریی له‌باره‌ی ناسنامه و ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییانه‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی رۆژی ٤ی تهمووز له چالاكی خران، تێوه‌ی گلاون بڵاوكرده‌وه.
یه‌رلیكایا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه یه‌كێك له تیرۆریسته‌كان، میرزا سهزهك-ه، كه ناوی نهێنی میرزا بارگران-ه و له‌نێوان ساڵانی ٢٠١٥-٢٠٢٣دا به‌شداریی له پێنج كردنه‌وه‌ی تیرۆریستیی جیاجیادا كردووه كه تیایاندا جهندرمهیهك و دوو پۆلیسی توركیا شه‌هید بوون و رایگه‌یاند:
"ئه‌وی دیكه‌یان كاهرامان كاراتاش-ه كه ناوی نهێنی به‌نگین به‌رمانی-یه. ئه‌م تیرۆریسته ناپاكه له‌نێوان ساڵانی ٢٠١٦-٢٠١٨‌دا له شه‌ش كرده‌وه‌ی تیرۆریستییدا به‌شداریی كردووه. له‌و كرده‌وانه‌دا دوو سه‌رباز، حه‌وت جه‌ندرمه و حه‌وت گوندپارێز، كه كۆی گشتییان ١٦ كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كانه، شه‌هید كراون و ١٦ كارمه‌ندی دیكه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان برینداركراون. خوێنی شه‌هیدانمان به‌فیڕۆ نه‌چوو. با بزانرێت كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان تا كۆتایی به‌رده‌وام ده‌بێت".