Halil Demir
14 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2019
ئیستانبوڵ - AA
ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستیی ئه‌لقاعیده، مه‌ولود جوشكون كه ناوی له لیستی "پرته‌قاڵی" تیرۆریستانی داواكراودایه، له ئیستانبوڵ ده‌ستگیركرا.
تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و هه‌واڵگری له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئیستانبوڵ، له‌سه‌ر زانیارییه‌كی هه‌واڵگری ده‌ستیان به‌كار كرد له‌باره‌ی چوونی ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستیی ئه‌لقاعیده، مه‌ولود جوشكون كه ناوی له لیستی ''پرته‌قاڵی'' تیرۆریستانی داواكراودایه بۆ ناو توركیا به رێگه‌ی قاچاخ و بوونی له ئیستانبوڵ ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی له ناوچه‌كانی شه‌ڕ و پێكدادان له سووریا مابووه‌وه.
له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه، تیمه‌كان له ناوچه‌ی باشاكشههیر ئۆپه‌راسیۆنێكیان ئه‌نجامدا و، جوشكون-یان ده‌ستگیركرد.
ئاماژه به‌وه‌یش كرا كه كاره‌كانی ئاسایش له‌باره‌ی ئه‌و گومانلێكراوه درێژه‌ی هه‌یه.