Zehra Aydın Turapoğlu,Seval Ocak Adıyaman
23 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2022
ئەنقەرە-AA
لە دانیشتنێكی پەرلەمانی تورکیادا، پەرلەمانتاری دیاربەکری هەدەپە، سەمرا گوزەل بەهۆی "ئامادەنەبوون"، لە کاری پەرلەمانتاریی دوورخرایەوە.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، سورەیا سەعدی بیلگیچ، بەهۆی ئامادەنەبوونی پەرلەمانتاری هەدەپە، سەمرا گوزەل لە ساڵی ٢٠٢٢دا بەبێ مۆڵەت و نیشاندانی هیچ هۆکارێک لە شەش کۆبوونەوەی پهرلهماندا، داوای له ئامادهبووانی كۆبوونهوهكه كرد بەپێی بڕیاری سەرۆکایەتی دیوان و پێشنیازی سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆ هەڵسەنگاندنی پێویست بەپێی ماددەی ٨٤ی دەستوور و ١٣٨ی پەیڕەوی ناوەخۆ، دەنگ لەسەر راپۆرتی لیژنەی هاوبەشی دەستوور و داد بدەن.
دواتر شێوازی دەنگدانی کراوە لە رێگەی ئامێری دەنگدانی ئەلیکترۆنی پێشکەشی پهرلهمان کرا و پەسەند کرا.
ئەندامێتی له سەمرا گوزەل لە پەرلەمانی تورکیا به زیاتر لە ٣٠١ دەنگ سهندرایهوه كه و بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی تورکیا زۆرینەی رەهای دەنگی ئەندامانە.
٣٧٢ ئەندام بەشدارییان لە دەنگدانەکەدا کرد و بە ٣٣٠ دەنگی بەڵێ و ٤٢ی نەخێر پەسەند کرا.
دوای دەنگدانەکە، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دوورخستنەوەی سەمرا گوزەلی لە ئەندامێتی پەرلهمان ئاشکرا کرد.
هاوکات لە کاتی دەنگدانەکەدا پەرلەمانتارانی هەدەپە لەسەر پانکارت نووسیبوویان "سەمرا گوزەل ئیرادەی گەلە" و وێنەی دانیشتنی سەمرا گوزەلیان لەسەر کورسییەکەی لە پهرلهمان نیشاندا و دروشمی جۆراوجۆریان گوتهوه.
پەرلەمانتارانی هەدەپە لە کاتی راگەیاندنی ئەنجامی دەنگدانەکە لەلایەن جێگری سەرۆکی پەرلەمان، سورەیا سەعدی بیلگیچ-هوە لە مێزەکانی بەردەمیان دا و ناڕەزایەتییان لە بەرامبەر بڕیارەکە نیشاندا.
جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە، حەقی ساروهان ئۆلوچ لە گوتارێکدا ئاماژەی بەوە کرد لە کاتێکدا ١٠ بۆ ١٥ پەرلەمانتاری ئاک پارتی گوێیان لە داکۆکیکردنی سەمرا گوزەل گرت لە میانی دوورخستنەوەی بهڵام ژمارەیەکی زۆر پەرلەمانتار بەشدارییان لە دەنگدانەکەدا کرد و گوتی: "بڕیارێکی سیاسیتان دەرکرد. بێگومان بڕیارێکی سیاسیتان بەپێی ئەوەی پێتان گوتراوە وەرگرت، هەرگیز بە گوێرەی ویژدانتان دەنگتان نەدا".
حەقی ساروهان ئۆلوچ ئەوەشی راگەیاند وەک ناڕەزایەتی دەربڕینێک لهدژی بڕیاری دوورخستنەوەی گوزەل لە پەرلەمان ئەمڕۆ بەشداریی لە کارەکانی پهرلهمان ناکەن.
بەهۆی ئهوهشهوه پەرلەمانتارانی هەدەپە هۆڵی پهرلهمانیان بە گوتنەوەی درووشم جێهێشت.