Zafer Fatih Beyaz
27 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2019
مۆسكۆ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بهفڕۆكهیهكی تایبه‌ت كاتژمێر 11:50 گه‌یشته مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی جوكۆڤسكی مۆسكۆ له لایه‌ن به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا و باڵیۆزی توركیا له مۆسكۆ، مه‌همه‌ت سامسار پێشوازیی لێكرا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و وه‌زیری به‌رگریی خولوسی ئاكار و وه‌زیری پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆجیا، مسته‌فا ڤارانك و وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی، به‌رات ئاڵبایراك یاوه‌ریی ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن له سەردانەکەی بۆ رووسیا.
بڕیاره سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌شداری له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی MAKS-2019ی بواری فڕۆكه‌وانی و گه‌ردوونناسی بكات.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دوای كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین له فڕۆكه‌خانه‌ی جوكۆڤسكی و كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شانده‌كان، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌ش سازبدرێت.
له كۆبوونه‌وه‌كاندا ته‌واوی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییەكانی توركیا-رووسیا تاوتوێ دەكرێن و له‌باره‌ی بابه‌ته ناوچه‌یی و جیهانییه‌كانه‌وه به‌تایبه‌تی مەسەلەی سووریا بیروڕا ئاڵوگۆڕ دەکرێت.