ئه‌ردۆغان: "چی سه‌ردێرێكی بۆ داده‌نێن داینێن، توركیا راسته‌و راست به‌پێوه‌یه"
- سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "چی ده‌كه‌ن بیكه‌ن، چی سه‌ردێرێكی بۆ داده‌نێن داینێن، توركیا راسته‌و راست به‌پێوه‌یه، هه‌میشه به‌هێزده‌بێت و به‌رده‌وامه له‌سه‌ر رێگاكه‌ی".
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی كردنه‌وه‌ی ته‌لاری Memur-Sen Genel Merkez Hizmet له ئه‌نقه‌ره، گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی: "چی ده‌كه‌ن بیكه‌ن، چی سه‌ردێرێكی بۆ داده‌نێن داینێن، توركیا راسته‌و راست به‌پێوه‌یه، هه‌میشه به‌هێزده‌بێت و به‌رده‌وامه له‌سه‌ر رێگاكه‌ی. تا ئێمه سه‌رنج بخه‌ینه سه‌ر دووفاقێتی له باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و پرسی په‌نابه‌ران، ژماره‌ی هه‌واڵه‌كان دژبە ئێمه زیاتر ده‌بێت. ئه‌ی Financial Times تۆ توركیا ده‌ناسی كه میوانداری چوار ملیۆن په‌نابه‌ر ده‌كات؟ وڵاتەکەی تۆ ئێستا چه‌ند په‌نابه‌ری لێیه؟ ئاده‌ی ئه‌وه‌ش بكه هه‌واڵ".
ئه‌ردۆغان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئیدی كۆتایی به مشتومڕه‌كانی كاتی هه‌ڵبژاردنەکان هاتووه وهه‌موو كه‌س گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ژیانی رۆژانه‌ی خۆی و به ماڵ و كاروباری خۆیه‌وه سه‌رقاڵه و گوتی: "ئه‌گه‌ر سه‌رۆكێكی شاره‌وانی كه له بۆڵ‌و هه‌ڵبژێردراوه به سوورییه‌كانی ئه‌وێی گوتبێت 'من قاپێ شۆربا ناده‌م به‌وانه، لێره ده‌ریان ده‌كه‌م'، ئه‌وا ئێمه ئه‌وانه له‌به‌رده‌ست ئه‌واندا جێناهێڵین و وه‌ك حكوومه‌ت له رێگه‌ی پارێزگاكانمانه‌وه به‌هه‌مان شێوه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر كۆمه‌ككردنیان. تا هه‌تایه تێده‌كۆشین. كه دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنەکان خاڵی دانا به‌لای ئێمه‌وه بابه‌ته‌کە ته‌واو ده‌بێت. دوای ئه‌وه له رێگا به‌رده‌وام ده‌بین".
ئه‌ردۆغان سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی توركیا و یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی هاووڵاتییان له‌سه‌روو هه‌موو جۆره حسابێكی سیاسییه و گوتی: "ده‌بێت له‌و بابه‌تانه‌ی کە په‌یوه‌ندیان به مانه‌وه‌ی وڵاته‌وه هه‌یه، جیاوازی بۆچوونی سیاسیی وه‌ڵانێین و له‌گه‌ڵ 82 ملیۆندا وه‌ك هاوپه‌یمانی توركیا جووڵه بكه‌ین".
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان له به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌یدا گوتی: "له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌وانه‌ی له دۆزی مزگه‌وتی مەئمور-سه‌ن كه به هۆی هه‌ڵبژاردنه‌وه تابلۆیه‌كی بۆ دروستكرا له جێگه‌ی خۆیان ده‌مێننه‌وه. چی ده‌كات، ئایا تۆ له پۆسته‌كه‌ت ده‌رده‌كات؟ با ده‌رتكات. ئایا ده‌توانێت له فه‌رمانبه‌ری دوورت بخاته‌وه؟ ناتوانێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی یاسای ژماره 657 به به‌هێزی پارێزگاریتان لێده‌كات. ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی كه له به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌نا بۆ ئه‌و رێگایانه ده‌به‌ن مزگه‌وتی مه‌ئمور-سه‌ن هه‌یه وه‌ك ده‌رگایه‌ك. له‌ئێستا له‌م وڵاته‌دا حكوومه‌تێك هه‌یه. هیچ كاتێك ئێمه ته‌ماشاكه‌رنابین به‌رامبه‌ر ئه‌و سته‌مانه".