Esin Işık,Ramal Abdullah Mahmood
12 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2018
ئیسپارتا-
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان : "خوا یار بێت له‌و نزیكانه به پشتیوانی ئه‌و كۆماندۆیانهمان كه ئه‌مڕۆ بڕوانامه‌ی سه‌ركه‌وتنی مه‌شقی فڕۆكه‌وانی و په‌ڕه‌شوتیان پێ ده‌ده‌ین پێگه‌كانی تیرۆر له رۆژهه‌ڵاتی فوڕات ته‌فروتونا ده‌كه‌ین".
ئه‌ردۆغان بەشداری لەڕێورەسمێکی سەربازیی کرد لە ئیسپارتا و تیایدا گوتارێکی پێشکەشکرد.
ئه‌ردۆغان گوتی : "خوا یار بێت له‌و نزیكانه به پشتیوانی ئه‌و كۆماندۆیانهمان كه ئه‌مڕۆ بڕوانامه‌ی سه‌ركه‌وتنی مه‌شقی فڕۆكه‌وانی و په‌ڕه‌شوتیان پێ ده‌ده‌ین پێگه‌كانی تیرۆر له رۆژهه‌ڵاتی فوڕات ته‌فروتونا ده‌كه‌ین. سوپا قاره‌مانه‌كه‌مان له‌وڕۆژه‌وه‌ی ناپاكه‌كان له‌نێو خۆیدا دوورده‌خاته‌وه، له‌م سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتن ده‌چێت"
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب زیاتر گوتی: "له‌ناوخۆی وڵات‌دا گورزێك له ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستی ده‌ده‌ین، كه به‌مێژووی خۆیان نه‌یانبینیوه. ئه‌وانه‌ی به‌بینینی به‌هێزی راسته‌قینه‌ی سوپای توركیا شادبوون كه پێیانوابوو كه‌سانێك له جموجۆڵی ده‌خه‌ن، هێشتا سه‌رسوڕماوی به‌ری نه‌داون".
ئه‌ردۆغان تیشکی خستە سەر گرنگی سەربازیی کردن و گوتی : "به گرنگی ده‌زانم هه‌رچه‌ند هه‌موو سوپا پڕۆفیشناڵیش بێت هه‌ر رۆڵه‌یه‌كی تورك مه‌شق و راهێنانی بنه‌ڕه‌تی سه‌ربازیی بكات و له‌و سه‌ربازگانه‌دا بژی كه پێی ده‌ڵێین 'یانه‌ی پێغه‌مبه‌ر'".
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باسی لەو ئاستەنگیانە کرد کە دەخەنە بەردەم تورکیا و گوتی: "ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌مان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هێرش و په‌لاماری ئابووریدا، هیچ له‌و راستییانه ناگۆڕێت كه وڵاته‌كه‌مان 13یه‌مینی جیهانه له‌توانای كڕین، 17یه‌مینی جیهانه له‌ڕووی داهاتی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه. بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی هاتوونه‌ته پێشمان هه‌رچۆنێك بێت به دڵنیاییه‌وه یان رێگایه‌ك ده‌دۆزینه‌وه یان رێگایه‌ك دروست ده‌كه‌ین".
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی : "نیشانی ئه‌وانه‌ی ده‌ده‌ین كه به‌هۆكاری زۆر سه‌یر له‌و به‌ڵێنانه پاشگه‌زده‌بنه‌وه كه به وڵاته‌كه‌مانی ده‌ده‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به‌بیانووی زۆر سه‌یر سزای وڵاته‌كه‌مان ده‌ده‌ن، كهدۆڕاوی راسته‌قینه خۆیانن. له به‌رامبه‌ر داخستنی هه‌ر ده‌رگایه‌ك به رووماندا ئێمه وه‌ك وه‌ڵام ده ده‌رگا ده‌كه‌ینه‌وه، له به‌رامبه‌ر دانانی هه‌ر كۆسپێكیش وه‌ك وه‌ڵام ده ئاسانكاری ده‌خه‌ینه روو و به‌مجۆره‌ش به‌رده‌وام ده‌بین له وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌كردنی ئابووری وڵاته‌كه‌مان".