Mehmet Tosun
20 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 21 شوبات 2023
هاتای-AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاشكرایكرد، شوێنی مانه‌وه بۆ یه‌ك ملیۆن و ٦٨٤ هه‌زار كه‌س ده‌سته‌به‌ركراوه كه له كاریگه‌ریی بوومه‌له‌رزه‌كانی قههرهمانمهڕهشیان كه‌وتووه‌ته سه‌ر.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، دەوڵەت باخچەلی هاتاییان به‌سه‌ركرده‌وه و زانیاری‌یان له كاربه‌ده‌ستان وه‌رگرت.
دواتر ئه‌ردۆغان له ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی ئافاد گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
له‌باره‌ی كاریگه‌رییه‌كانی بوومهلەرزهكانهوه، كه چهقهكهی قه‌هره‌مانمه‌ڕه‌ش بوو، سه‌ركۆماری توركیا رایگه‌یاند: "داروپه‌ردووی ٧١ هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون هه‌ڵگیراونه‌ته‌وه كه له ٢١ هه‌زار بینادا به ته‌واوه‌تی داڕووخاون. ٤١٢ هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له ١١٨ هه‌زار بینادا كه داڕووخاون، یان به‌په‌له ده‌ڕووخێندرێن یاخود زیانی قورسیان به‌ركه‌وتووه، چۆڵكراون. ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ژێر داروپهردووهكان رزگاركراون گه‌یشته ١١٤ هه‌زار و ٨٣٤ كه‌س".
گوتیشی: "شوێنی مانه‌وه بۆ یه‌ك ملیۆن و ٦٨٤ هه‌زار هاووڵاتییمان، ده‌سته‌به‌ركراوه".
سه‌باره‌ت به نیشته‌جێكردنی هاووڵاتییانیش له كۆنتێنهرهكاندا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ژماره‌ی كۆنتێهرهكان كه له ئێستادا داده‌مه‌زرێنرێن ٦٥ هه‌زاره و له قۆناغی یه‌كه‌مدا بۆ ١٠٠ هه‌زار و له كاتی پێویستیدا بۆ ٢٠٠ هه‌زار دانه زیادیان ده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌و هاووڵاتییانه‌مان كه له خێوه‌تگاكان و شاره‌كانی كۆنتێنه‌ردا ده‌مێننه‌وه له ماوه‌ی ساڵێكدا ده‌گوازینه‌وه نێو ماڵی هه‌میشه‌یی خۆیان. هه‌رگیز هیچ هاووڵاتییه‌كمان له ئازاره‌كانی و هه‌وڵی سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌ی ژیانی و ئاینده‌یدا، به ته‌نها به‌جێناهێڵین".
ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند: "ته‌واوی شاره‌كانمان له خانووه‌كان، شوێنی كاره‌كان، ناوچه‌ی پیشه‌سازیی، كشتوكاڵ و به‌ها مێژوویی و كولتوورییه‌كان، بێ كه‌موكوڕیی سه‌رله‌نوێ بنیات ده‌نێینه‌وه. سه‌رجه‌م یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون له‌چوارچێوه‌ی پلانێكی نوێی شاردا، به‌پێی كوالیتی زه‌وی، دووریی له هێڵی بوومه‌له‌رزه و گونجاوی كولتووریی دیزاین ده‌كه‌ین".
گوتیشی: "تا ئه‌و شوێنه‌ی بگونجێت هه‌وڵده‌ده‌ین ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون له ده‌شته‌كانه‌وه به‌ره‌و چیاكان بگوازینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دووربین له كاره‌ساته‌كانی شلبوونه‌وه‌ی زه‌وی".
سه‌باره‌ت به هاوكارییه‌كان و بوودجه‌ی ته‌رخانكراویش، سه‌ركۆماری توركیا رایگه‌یاند: "له‌پێناو رێگرییكردن له كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه له سه‌رانسه‌ری وڵات، پاكێجی سندوقی قه‌رز له ٢٥٠ ملیار لیره‌وه ده‌كه‌ینه ٣٥٠ ملیار لیره".
گوتیشی: "پاکێجێکی پاڵپپشتیمان بە بڕی ٢٠ ملیار لیرە بۆ بەکارخستن و وەبەرهێنان بۆ ناوچەی بوومەلەرزەکە ئامادە کردووە".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌ناوچه‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌كدا، ده‌سته‌به‌ری هه‌لی خێرای كار بۆ ٢٠ هه‌زار كه‌س ده‌كه‌ین.
ئاشكراشیكرد ئانتاكیا، ئیسكه‌نده‌روون و ئارسوز له سفره‌وه بنیات ده‌نێنه‌وه و له‌چوارچێوه‌ی پلانێكی كاری به‌په‌له‌دا له هاتای، سه‌رله‌نوێ هاتای به سه‌رجه‌م ره‌نگه‌كانییه‌وه دهژیهننهوه.
گوتیشی: "گوێ بۆ قسه‌و قسه‌ڵۆكی سه‌باره‌ت بە گۆڕانی پێكهاته‌ی دیموگرافی له هاتای مه‌گرن. هچ كه‌سێك توانای گۆڕینی پێكهاته‌ی دیمۆگرافی هاتایی نییه. به‌ها شارستانییهكانمان، له‌سه‌روویانه‌وه باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان له هاتای كه داڕووخاون بنیات ده‌نێینه‌وه و ئه‌وانه‌ی زیانیان به‌ركه‌وتووه، نۆژه‌ن ده‌كه‌ینه‌وه".
ئەردۆغان رایگه‌یاند: "لە مانگی ئاداردا دەست بە درووست‌کردنی سێ هەزار و ٧٥٠ یەکەی نیشتەجێبوون لە ئەلعەزیز، دوو هەزار و ٧٥٠ یەکەی نیشتەجێبوون لە ئادانا و ٢٥٠ یەکەی نیشتەجێبوون لە کیلیس، ٤٠ هه‌زار و ٤٢٦ یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له هاتای، ٤٥ هه‌زار و ٦٧ یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له قه‌هره‌مانمه‌ڕه‌ش، ٢٥ هه‌زار و ٨٨٢ له ئادیامان یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون و ١٨ هه‌زار و ٥٤٤ یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له غازی عه‌نتاب ده‌كرێت".
گوتیشی: "هه‌روه‌ها ده‌ست به درووستكردنی ٤٤ هه‌زار و ٧٧٠ یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له ماڵاتیا، ٩ هه‌زار و ٥٥٠ یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له عوسمانییه و شه‌ش هه‌زار یه‌كه له دیاربه‌كر و سێ هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له شانڵیئورفا ده‌كه‌ین".