Salih Bilici,Hemın Othman Mohammed
01 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "وه‌ك زۆر پێكهاته‌ی پێشوو، فهتۆچییهكان رێگاكانیان ون كرد. له‌بیریان كرد كه چین و كێ بوون، هه‌ر یه‌كێكیان بوونه ئه‌وه‌ی كه ته‌نیا فه‌رمانی خاوه‌نه‌كه‌ی جێبه‌جێ ده‌كات".
ئه‌ردۆغان به‌شداری له مه‌ڕاسیمی به‌خشینی خه‌ڵاتی ئه‌كادیمی زانسته‌كان له توركیا كرد، كه له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری رێكخرابوو.
له گوتارێكیدا كه له مه‌ڕاسیمه‌كه پێشكه‌شیكرد، سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، سه‌باره‌ت به رێكخراوی تیرۆریستیی فهتحوڵلاچی (فه‌تۆ) گوتی: "ئه‌كادیمیست، ئه‌ندامانی دادگا، پۆلیس، سه‌رباز، مامۆستا و بازرگانانی ناو ئه‌م رێكخراوه (فه‌تۆ)، ره‌نگه باش راهێنرابن و ده‌رچووی قوتابخانه به‌رزه‌كان بن، به‌ڵام ئه‌وه ئه‌و راستیه ناسڕێته‌وه كه به‌رامبه‌ر راستییه‌كان كوێر، نه‌زان، دڵ و میشكیان به‌كرێ گیراوه".
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌ندامانی فه‌تۆ بیریانچووه كه چین و كێ بوون و، گوتی: "وه‌ك زۆر پێكهاته‌ی پێشوو، فهتۆچییهكان رێگاكانیان ون كرد. له‌بیریان كرد كه چین و كێ بوون، هه‌ر یه‌كێكیان بوونه ئه‌وه‌ی كه ته‌نیا فه‌رمانی خاوه‌نه‌كه‌ی جێبه‌جێ ده‌كات. به‌و شێوه‌یه‌ش ئه‌و ناپاكییه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌م رێكخراوه له 15ی تهمووز ئه‌نجامیاندا، ته‌نها ده‌توانرێت به‌راورد بكرێت به‌ڕۆژانی داگیركاریی سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر".
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه بۆردومانكردنی په‌رله‌مانی توركیا له‌كاتی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌دا، له‌گه‌ڵ داخستنی په‌رله‌مانی عوسمانی هه‌مان شته و، گوتی: "بۆردومانكردنی په‌رله‌مانی توركیا له‌لایه‌ن فه‌تۆ، له‌گه‌ڵ داخستنی په‌رله‌مانی عوسمانی هه‌مان شته. هه‌مان ئامانجیان هه‌یه. هیچ جیاوازییه‌كیان نییه. ئامانج له هه‌ردووكیشیان له‌كارخستنی ده‌زگاكانی ئیراده‌ی گه‌ل بوو، له‌گه‌ڵ زه‌مینه‌سازی بوو بۆ داگیركردنی وڵات".