Mehmet Tosun,Özcan Yıldırım
12 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2022
ساموسن-AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری بێفڕۆكه‌وانی بایراكتار كزڵئهلما، رایگه‌یاند: "زۆری پێناچێت. به‌پێی گوته‌ی كاك سهلچوك، به دڵنیاییه‌وه له ماوه‌ی مانگێكدا كزڵئهلما فڕینی پێ ئه‌نجامده‌درێت. شاكارێكی زۆر نایاب ده‌بێت".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له هۆڵی شه‌هید عومه‌ر خاڵسدهمیر له سامسون، به‌شداریی له دیدارێك له‌گه‌ڵ گه‌نجاندا كرد و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دانه‌وه.
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی پێشنیازی هه‌مواری ده‌ستوور له‌باره‌ی سه‌رپۆش، رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر له په‌رله‌مان پرسه‌كه چاره‌سه‌ر نه‌كه‌ن، ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ گه‌ل. پێویسته ئیتر كێشه‌یه‌كی وامان نه‌بێت".
سه‌ركۆماری توركیا سه‌باره‌ت به یه‌ده‌گی دۆزراوه‌ی گازی سرووشتیی له وڵاته‌كه‌ی، گوتی: "له ساكاریا یه‌ده‌گێك به بڕی ٥٤٠ ملیار مه‌تر سێجا ده‌رده‌هێنین. له رامانیش پرۆسه‌كه به‌دوای یه‌كتردا دێت. ئه‌مانه له په‌یوه‌ست بوونی ده‌ره‌كی رزگارمان ده‌كه‌ن".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به پیشه‌سازیی به‌رگریی له توركیا دوا و رایگه‌یاند: "ئێستا ئیتر ده‌ستمان كردووه به درووستكردنی مووشه‌كه‌كانمان. ئه‌مه یۆنانی تۆقاندووه. باسی تایفون بكه‌یت، ئێستا یۆنان ده‌ترسێت. ده‌ڵێ 'ده‌گاته ئه‌سینا'. به دڵنیاییه‌وه ده‌یگاتێ. تۆ ئه‌گه‌ر به ئارامی دانه‌نیشیت، ئه‌گه‌ر تۆ له هه‌وڵدا بیت له ئه‌مریكا و له‌ملا و ئه‌ولاوه، شتێك وه‌ربگریت و بیهێنیته دوورگه‌كان، وڵاتێكی وه‌ك توركیا خۆ سیر پاكناكات، پێویسته شتێك بكات".
دواتر له باره‌ی هاوكارییه‌كانی سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ تیرۆریستان له باكووری سووریا، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ئه‌مریكا ٤-٥ هه‌زار بارهه‌ڵگر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ سووریا ده‌نێرێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار وتوومه، به‌خه‌یاڵیاندا نایه‌ت. كه‌واته خۆمان چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین".
سه‌ركۆماری توركیا سه‌باره‌ت به فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری بێفڕۆكه‌وانی بایراكتار كزڵئهلما، رایگه‌یاند: "زۆری پێناچێت. به‌پێی گوته‌ی كاك سهلچوك، به دڵنیاییه‌وه له ماوه‌ی مانگێكدا كزڵئهلما فڕینی پێ ئه‌نجامده‌درێت. شاكارێكی زۆر نایاب ده‌بێت".