Kübra Kara
22 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2023
ئیستانبوڵ-AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردن رایگه‌یاند: "به فه‌رمی سهركۆمار ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه. له ١٠ی ئازاردا وه‌ك سهركۆمار ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌مان به‌كارده‌هێنین و دوای ئه‌وه‌ش ماوه‌ی ٦٠ رۆژمان هه‌یه. ئه‌و ماوه‌یه‌ش كێ به‌كاری ده‌هێنێت؟ دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن به‌ڵام ئێمه پشت به‌خوا له ١٠ی مانگی ئازاردا بڕیاری خۆمان راده‌گه‌یه‌نین".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی پرۆگرامی "یه‌كه‌م ده‌نگم بۆ ئاك پارتییه، یه‌كه‌م ده‌نگم بۆ ئه‌ردۆغانه" له بورسا، له‌گه‌ڵ گه‌نجان كۆبوویه‌وه، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دانه‌وه و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ كردن.
له‌باره‌ی كاندیدی مێزی شه‌شی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "له ئێستادا بۆ كاندیدێكی بووكه‌ڵه ده‌گه‌ڕێن، كه پێی بڵێن 'وه‌ره'، بێت، پێی بڵێن 'بێده‌نگ به'، بێده‌نگ بێت، پێی بڵێن 'قسه بكه'، بدوێت. به‌ڵام بۆیان نادۆزرێته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتی: "خۆراكی ئه‌و پێكهاته سه‌یره‌ی كه پێی ده‌گوترێت مێزی شه‌شی، نه‌بوونی و نه‌داریی توركیای كۆنه كه بۆ گه‌له‌كه‌مان سته‌م و بۆ هه‌ندێك ئامڕازی جیاكاریی بووه".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنیش رایگه‌یاند: "ئه‌مه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت و ئه‌وانه نییه، به‌ڵكو پێشخستنی هه‌ڵبژاردنه. ئه‌وه‌یه كه كراوه. وه‌ك هه‌نگاوێكی دیكه‌ش ئێمه لێره‌دا، نوێكردنهوهیهكمان كردووه".
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه، سه‌ركۆماری توركیا رایگه‌یاند: "به فه‌رمی سهركۆمار ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه. له ١٠ی ئازاردا وه‌ك سهركۆمار ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌مان به‌كارده‌هێنین و دوای ئه‌وه‌ش ماوه‌ی ٦٠ رۆژمان هه‌یه. ئه‌و ماوه‌یه‌ش كێ به‌كاری ده‌هێنێت؟ دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن به‌ڵام ئێمه پشت به‌خوا له ١٠ی مانگی ئازاردا بڕیاری خۆمان راده‌گه‌یه‌نین".