Yusuf Aydın Deniz,Mohammed Baqi Hussein
05 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له‌میانه‌ی "به‌رنامه‌ی ناساندنی كانیدیدانی ئاك پارتی بۆ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیی ئیزمیر" وتارێكی پێشكه‌شكرد.
ئه‌ردۆغان گوتیشی: "ئێمه وه‌ك ئاك پارتی هه‌وڵده‌ده‌ین ئیزمیر له وه‌سایه‌تی تاكه حزبی رزگاربكه‌ین و بیكه‌ینه شارێك كه سیمبولی وڵاته‌كه‌مان و جیهان بێت. روو ده‌كه‌مه هاووڵاتیانی لایه‌نگری جه‌هه‌په، وه‌رن پێكه‌وه ئیزمیر بكه‌ینه‌وه به ناوه‌ندی دیموكراسی و ئازادیی راده‌ربڕین. باوه‌ڕم وایه ئێوه‌ش ده‌زانن كه ئه‌م عه‌قڵیه‌تی جه‌هه‌په‌یه بێ به‌رهه‌مه".
سه‌ركۆماری توركیا مژده‌ی ته‌واوكردنی رێگای ئیستانبوڵ-ئیزمیری دا و گوتی، "ئه‌مساڵ رێگای ئیستانبوڵ-ئیزمیر ته‌واو ده‌بێت. ئاك پارتی ئه‌وه ده‌كات. كاركردن له رێگای مه‌نه‌مه‌ن-عه‌لیئاغا-چاندارڵی به‌رده‌وامه كه بڕی دوو ملیار لیره‌ی تێده‌چێ و خوا یار بێت تا ٢٠٢١ ته‌واو ده‌بێت. ده ئێوه‌ش شتێك بكه‌ن. نا نایكه‌ن. ئه‌و ئیراده و مێشكه له‌واندا نییه".
ئه‌ردۆغان به‌رپه‌رچی بانگه‌شه‌كانی جه‌هه‌په‌ی دایه‌وه و گوتی، "ده‌خه‌ون و هه‌ڵده‌ستنه‌وه و باس له شێوازی ژیان ده‌كه‌ن. ئێمه كێشه‌یه‌كی له‌و جۆره‌مان نییه. ئێمه تا ئه‌مڕۆ به‌و هۆیه‌وه به‌سه‌ر كه‌سدا زاڵ نه‌بووین. به‌ڵام ئێوه عه‌قڵیه‌تی جهههپهتان به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا سه‌پاندووه".
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی دۆخی ئابووریی توركیاشه‌وه دوای و گوتی، "وێڕای تووشبوونمان به هێرشی سێگۆشه‌یی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دراوی بیانی به‌رامبه‌ر دراوی نیشتمانی، سو‌و و هه‌ڵاوسان، له چاره‌كی یه‌كه‌می ٢٠١٨‌دا (ئابووریمان) به‌ڕێژه‌ی له سه‌دا ٤،٥ گه‌شه‌ی كرد".
ناوبراو راشیگه‌یاند، "به 168.1 ملیار دۆلار، گه‌یشتینه به‌رزترین ئاستی هه‌نارده‌ی مێژووی كۆماری توركیا. ئامانجمان گه‌یشتن بوو به 170 ملیار، به‌ڵام كه‌مێك له‌وه كه‌متربوو".