Ramazan Ercan
07 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: " فه‌ڕه‌نسا، هاوکاری تیرۆر ده‌كه‌یت، پشتیوانی ده‌كه‌یت و پاش ئه‌وه له كۆشكی ئه‌لیزێ پێشوازی له تیرۆریستان ده‌كه‌یت. ناتوانن حسابی ئه‌وانه بده‌ن، پاش ئه‌وه ناتوانن له به‌ڵای ئه‌و تیرۆره رزگارتان بێت. ئه‌وه‌تا ده‌بینن كه له ئه‌ڵمانیا تیرۆریستان چی ده‌كه‌ن، وا نییه؟ له فه‌ڕه‌نساش ئه‌وه روو ده‌دات. خۆرئاوا به به‌خێوكردنی ئه‌و تیرۆریستانه له‌ناوده‌چن".
رەجەب تەیب ئەردۆغان: "تا ٨٠ چەکداری فەتۆمان لە وڵاتانی جیاواز دۆزیوەتەوە و، ھێناومانەتەوە بۆ تورکیا، بەردەوام دەبین. بۆ کوێ ھەڵدێن با ھەڵبێن بەدوایانەوەین. ئەوان ھەڵدێن و ئێمە دەیانگرین. ھا فەتۆ ھا پەکەکە ھیچ جیاوازی نییە، ئێمە بە ھەموو شتێکمانەوە چووینەتە ئەو رێگایەوە و، سەرکەوتووش دەبین لەو کارەدا".
سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تی‌ب ئەردۆغان: "ھۆکاری بەرزکردنەوەی ئاستی بێ رەوشتی لەلایەن سەرکردەی پارتی ئۆپۆزسیۆن، بەھۆی ئەوەیە کە چارەنووسی خۆی ده‌زانێت، چی کەسێتی و چی ئەو ھزرەی کە ئەو نوێنەرایەتی دەکات جێگایان لە داھاتووی تورکیادا نییە".
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "عاقڵیه‌تی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌كی ئێستا كه له‌م وڵاته‌دا به‌ردێكی نه‌خستووه‌ته سه‌ر به‌رد بۆ ئه‌م گه‌له، هیچ پرۆژه‌یه‌كی نه‌هێناوه بۆ داهاتوومان، ئیدی له كۆتایی ته‌مه‌نیدایه. ئه‌وانه به كاسێت هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات، له‌وانه‌یه له‌مه‌ودوا به سی دی لاچن و بڕۆن".