Yusuf Aydın Deniz,Muhammet Ali Kemal
07 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند "كه‌سانێك خۆیان نیشاندا به‌ڵام ئێمه بڕیاری خۆمان دا و سه‌ربازانمان له‌گه‌ڵ سوپای سووریای ئازاد‌دا چوونه نێو ئه‌وێ و تیرۆریسته‌كانیان ده‌ستگیركرد. تا ئێستا سێ هه‌زارو ٩٩١ تیرۆریستمان له چالاكی خستووه".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له ئایدن گوتارێكی پێشكه‌شی دانیشتوانی شاره‌كه كرد.
ئه‌ردۆغان كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر كلچدارئۆغڵو نیشاندا و رایگه‌یاند: "كاك كه‌مال ناوی نووسینگه‌كه بڵێ با هه‌ر نه‌بێ هونه‌رمه‌ندانمان ره‌زامه‌ندی تۆ وه‌ربگرن. ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ت له كێ وه‌رگرتووه تا سوكایه‌تی به‌و سه‌ربازانه بكه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن وره‌ی گیانلهسهردهستانمان به‌رزبكه‌نه‌وه و سوكایه‌تی به‌و هونه‌رمه‌ندانه بكه‌ی كه هاتوون له‌گه‌ڵ ئه‌وان ببن به‌یه‌ك. شتێك هه‌یه به‌ناوی ئه‌ده‌ب، ئه‌ده‌ب؟".
سه‌ركۆماری توركیا گوتیشی: "ئاخۆ تا ئێستا چووه‌ته كام یه‌ك له‌و به‌رانه و له‌گه‌ڵ سهربازانماندا بووه؟ با من پێتان بڵێم، ئه‌و، له‌گه‌ڵ تیرۆریستان‌دا پێكه‌وه بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ده‌ست له‌ناوده‌ست رێپێوانی كرد، راسته، قۆڵ له قۆڵدا رێپێوانی كرد، دروسته. ئه‌و ته‌نها له‌وه تێده‌گات. ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ سه‌ربازانمان پێكه‌وه ده‌بین. ده‌چی بۆ هه‌ر شوێنێكی جیهان بچۆ، بڕۆ بۆ رۆژئاوا، بڕۆ بۆ ئه‌مریكا، هونه‌رمه‌ندان ناو به‌ناو له‌گه‌ڵ سه‌ربازانیان و سوپاكهیاندان، وره‌یان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه، وره‌یان ده‌ده‌نێ. ئه‌وه‌ی ئێمه شێته، شتێكی له‌وشێوه‌یه‌ی له ژیانیدا نه‌بینیوه".