Enes Kaplan
27 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2018
جۆهانسبێرگ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان لەمیانی به‌شداریکردنی له كۆبوونه‌وه‌ی كاری BRICS Outreach دا كرد كه له ناوه‌ندی Sandton Convention به‌ڕێوه‌چوو، گوتاتێکی پێشکەش کرد.
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه جیهان به دۆخێكی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت و رایگه‌یاند، هه‌موو پێكه‌وه ده‌بینین هەرچەند چه‌ند له‌م ساڵانه‌ی دواییدا جه‌نگ، چالاكیی تیرۆریستی، قه‌یرانی ئابووری و كاره‌ساته سرووشتییه‌كان مرۆڤایه‌تیی برینداركردووه.
ئه‌ردۆغان گوتیشی: "جگه له كه‌مینه‌یه‌كی دڵخۆش كه گەرەنتی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی كردووه، سیستمی جیهانگیریی ئێستا، هیچ كه‌س دڵنیاناكاتهوه. له‌گه‌ڵ قه‌یرانگه‌لێكی ئابووریدا گه‌یشتووینه ئێستا كه هه‌موو 10 ساڵ جارێك دووباره ده‌بێته‌وه. ئه‌م پێكهاته‌یه ئه‌گه‌ر سه‌رله‌نوێ تاوتوێنهكرێت و گۆڕانكاریی تیادا نه‌كرێت، ناكرێت درێژه‌ی پێبدرێت".
سه‌ركۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌و رۆڵه دا كه BRICS له "یه‌كێتیی باشوور و باشوور"دا پێی هه‌ستاوه و رایگه‌یاند، توركیا له‌بواری هاوكاریی گه‌شه‌سه‌ندندا كه گرنگترین به‌شی ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه‌یه، له وڵاتانی پێشه‌نگه له‌جیهاندا.
ئه‌ردۆغان گوتیشی: "ساڵی رابردوو به دابینكردنی 8.2 ملیار دۆلار هاوكاریی گه‌شه‌پێدان له‌م بواره‌دا پێشه‌نگ بووین. له‌هاوكاریی مرۆییشدا یه‌كه‌مین. ئه‌مڕۆ زیاتر له چوار ملیۆن په‌نابه‌ر له توركیا ده‌ژین كه سێ ملیۆن و نیویان له سووریا و عێراقه‌وه هاتوون. له‌كاتێكدا وڵاتانی پێشكه‌وتووی ئه‌ورووپا به ته‌لی دڕكاوی رێگری له په‌نابه‌ران ده‌كات، توركیا تا ئه‌مڕۆ 32 ملیار دۆلاری بۆ په‌نابه‌ران خه‌رجكردووه".