Tuğçenur Yılmaz,Ramal Abdullah Mahmood
27 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
گه‌وره به‌رپرسێكی حكوومه‌تی توركیا ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی به درۆخستنه‌وه كه گوایه له‌به‌رامبه‌ر ئازادكردنی ئێبرو ئۆزكان كه به‌پاساوی هه‌ڵبه‌ستراوی تیرۆر له ئیسرائیل ده‌ستگیركرابوو، توركیا و ئه‌مریكا رێككه‌وتوون بۆ ئازادكردنی ئاندریو برونسۆن.
ئه‌و گه‌وره به‌رپرسه به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگه‌یاند: "ته‌واوی ئه‌و هه‌واڵانه دوورن له راستییه‌وه كه ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوده‌كه‌نه‌وه گوایه له‌به‌رامبه‌ر ئازادكردنی ئێبرو ئۆزكان كه به‌پاساوی هه‌ڵبه‌ستراوی تیرۆر له ئیسرائیل ده‌ستگیركرابوو، توركیا و ئه‌مریكا رێككه‌وتوون بۆ ئازادكردنی ئاندریو برونسۆن".
ناوبراو جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه حكوومه‌تی توركیا به نیازی ئه‌وه نییه ده‌ستوه‌ربداته كاروباری بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆیانه‌ی دادگا له توركیا.