Yusuf Aydın Deniz,Ramal Abdullah Mahmood
27 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2018
مه‌درید – AA
سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆكی ئەنجوومەنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، جان کلود یونکەر به سوودبه‌خش زانی و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه دانین له نێوان بڕۆكسل (یه‌كێتیی ئه‌ورووپا) و واشنتۆن رێككه‌وتننامه‌یه‌كی به‌رفراوانی بازرگانی ئه‌نجام بدرێت.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی ماكرۆن و سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسپانیا، پێدرۆ سانشیز له مه‌درید، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان ئه‌نجام دا.
سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆكی ئەنجوومەنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، جان کلود یونکەر به سوودبه‌خش زانی و رایگه‌یاند: "فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ورووپا هیچ كاتێك نه‌یانوویستووه جه‌نگی بازرگانی سه‌رهه‌ڵبدات. ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه بۆ ره‌وینه‌وه‌ی گرژییه ناپێویستییه‌كان به سوودبه‌خش ده‌زانم".
ماكرۆن ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هاوسه‌نگی دانوستانی بازرگانی له كه‌شێكی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌دا نایاته دی و گوتی: "له‌به‌رئه‌مه زۆر كێشه و نیگه‌رانی هه‌ن ده‌بێ روونبكرێنهوه".
له‌باره‌ی رێككه‌وتننامه‌ی بازرگانی ئازادی زه‌ریای ئهتڵهسیشهوه كه دوو ساڵ پێش ئێستا راگیرا ماكرۆن گوتی: "ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی هه‌یه رێگه به‌وه نادات بۆیه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه به رێككه‌وتننامه‌ی بازرگانی ئازادی زه‌ریای ئه‌تڵه‌سیدا نیم".