Mohammed Baqi Hussein
12 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2017
ئیسپارتا - AA
له گوتارێكیدا كه له ڕێورەسمی كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌یه‌كدا له ئیسپارتا پێشكه‌شی كرد، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ده‌زانین كه زۆرینه‌ی ئه‌و ره‌خنانه‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپا ئاراسته‌ی وڵاته‌كه‌مانی ده‌كه‌ن په‌یوه‌ندی به سیاسه‌تی ناوخۆی خۆیانه‌وه هه‌یه. بینیمان كه له قۆناغی گشتپرسییه‌كه‌ی 16ی نیساندا هۆكاری بارگرژی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هۆڵه‌ندا به‌شێوه‌كی ناپێویست په‌یوه‌ندی به هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئەو وڵاتەوە هه‌بوو. له رابردووش‌دا وڵاتانی وه‌ك فه‌ڕه‌نسا و نه‌مسا په‌نایان بۆ شێوازی هاوشێوه بردووه. ئێستا ده‌بینین كه ئه‌ڵمانیا هه‌مان تاكتیك په‌یڕه‌و ده‌كات. من باوه‌ڕم وایه كه پاش هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌وانیش ئاسایی ده‌بنه‌وه".
گوتیشی: "لەو قۆناغەدا تاوانی بێبنەما و ناڕەوا خستنە پاڵ وڵاتەکەمان بەمەبەستی چاوترسێنکردنی وەبەرهێنەران و گەشتیاران، ناچێتە خانەی رەوشتی سیاسیی و بازرگانی".
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه هه‌موو ئاماژه ئابوورییه‌كان هه‌رله گه‌شه‌سه‌ندنه‌وه بۆ هه‌نارده، له به‌رهه‌مهێنانه‌وه بۆ هه‌لی كار ئاماژه‌ی ئه‌رێنی نیشان ده‌ده‌ن و، گوتی: "له گه‌شتوگوزاریشدا به‌هه‌مان شێوه. كاتێك ئه‌وانه‌ی مێدیاكانیان هه‌واڵی نه‌رێنی له‌باره‌ی توركیاوه بڵاوده‌كه‌نه‌وه به‌ڵام خۆیان له توركیا پشووه‌كانیان به‌سه‌رده‌به‌ن، ده‌ریده‌خات كه خۆشیان باوه‌ڕ به‌وه ناكه‌ن كه بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه. توركیا كه تا ئه‌مڕۆ به‌سه‌ر زۆر نه‌هامه‌تیدا سه‌ركه‌وتووه، به‌سه‌ر ئه‌م كه‌مپینی ناوزڕاندنهشدا سه‌رده‌كه‌وێت".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتیشی: "باری نائاسایی كه كه‌سانێك هه‌میشه باسی ده‌كه‌ن، ته‌نها سنوورداره به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆره‌وه. باری نائاسایی بۆ رێگریكردن نییه له كاری وه‌به‌رهێن و پیشه‌وه‌ران، به‌ڵكو بۆ دڵنیاییدانه به‌كاره‌كانیان".