Mustafa Hatipoğlu,Elif Küçük,Zeynep Rakipoğlu
23 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2023
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "باوه‌ڕم وایه وه‌فامان بۆ شه‌هیدانی بوومه‌له‌رزه و ئهمانهتهكانیان، بتوانین له‌رێگه‌ی ئه‌وه‌وه بده‌ینه‌وه كه سه‌ده‌ی نوێی كۆمارمان بكه‌ینه سه‌ده‌ی توركیا. گه‌له‌كه‌مان به‌سه‌ر زۆر به‌ربه‌ست، په‌لامار و كاره‌ساتدا به یه‌كێتیی و پێكه‌وه‌یی زاڵبوو. به هه‌مان شێوه شوێنه‌واره‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ٦ی شوبات ده‌سڕینه‌وه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌بۆنه‌ی ٢٣ی نیسان رۆژی سه‌روه‌ریی نیشتمانیی و جه‌ژنی مناڵان، له ئۆفیسی كاركردنی خۆی له كۆشكی دۆڵمه‌باخچه، پێشوازیی له وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی توركیا، مه‌حمود ئۆزه‌ر و ئه‌و منداڵانه‌ی زیانبه‌ركه‌وتووی بوومه‌له‌رزه كرد كه له ناوچه‌ی كارهساتهكهوه هاتوون و له ئیستانبوڵ درێژه به خوێندن ده‌ده‌ن.
دواتر ئه‌ردۆغان كورسییه‌كه‌ی بۆ ئاكیف ئوچار چۆڵكرد كه له شارۆچكه‌ی كركهانی هاتایه‌وه هاتووه و له ئیستانبوڵ درێژه به خوێندن ده‌دات و له پۆلی پێنجه‌مه.

سه‌ركۆماری توركیا له گوته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ماوه‌ی ٢١ ساڵه شه‌و و رۆژ كارده‌كه‌ن و خوازیارن ئه‌و ئاسته‌ی كه توركیایان پێگه‌یاندووه، به سه‌ده‌ی توركیا بگه‌یه‌ننه لووتكه و تاجی له‌سه‌ر بنێن. جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه بۆ ئه‌وه له ئاماده‌كاریی و هه‌وڵی چڕدان.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "باوه‌ڕم وایه وه‌فامان بۆ شه‌هیدانی بوومه‌له‌رزه و ئهمانهتهكانیان، بتوانین له‌رێگه‌ی ئه‌وه‌وه بده‌ینه‌وه كه سه‌ده‌ی نوێی كۆمارمان بكه‌ینه سه‌ده‌ی توركیا".
گوتیشی: "گه‌له‌كه‌مان به‌سه‌ر زۆر به‌ربه‌ست، په‌لامار و كاره‌ساتدا به یه‌كێتیی و پێكه‌وه‌یی زاڵبوو. به هه‌مان شێوه شوێنهوارهكانیبوومهلهرزهكهی ٦ی شوبات ده‌سڕینه‌وه".
