Mehmet Tosun
10 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2023
ئه‌نقه‌ره-AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "پرۆگرامێك جێبه‌جێده‌كه‌ین كه هه‌ڵاوسان بگه‌یه‌نینه له‌سه‌دا ٢٠هكان".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له دوای كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانیان بۆ دابه‌زاندنی رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له توركیا رایگه‌یاند: "پرۆگرامێك جێبه‌جێده‌كه‌ین كه هه‌ڵاوسان بگه‌یه‌نینه له‌سه‌دا ٢٠هكان".
له‌باره‌ی زیادكردنی هه‌لی كاریشه‌وه رایگه‌یاند: "ئه‌مساڵ له ئابوورییدا به زیادكردنی تێكڕای ساڵانه‌ی یه‌ك ملیۆن هه‌لی كار، له‌سه‌ر رێبازهكهمان به‌رده‌ام ده‌بین".
سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی توندوتیژیی له به‌ڕازیلیش، سه‌ركۆماری توركیا گوتی: "باوه‌ڕمان وایه ئه‌و كرده‌وانه كه بریتین له هه‌ڵكوتانه سه‌ر په‌رله‌مان، كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی و باڵه‌خانه‌ی دادگای باڵا، له دیموكراسییدا جێگه‌یان نابێته‌وه. سه‌ركۆنه‌ی رووداوه توندوتیژه‌كان ده‌كه‌ین دژی به‌ڕێز لولا كه دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان له به‌ڕازیل، ئه‌ركی سه‌رۆكایه‌تی وڵاتی له ئه‌ستۆ گرتووه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند: "له‌رێگه‌ی زیادكردنی رۆڵی ئه‌رێنیمان له پرسه جیهانیی و ناوچه‌ییه‌كاندا، هه‌وڵی ته‌واو بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كانی ئاشتی و هاریكاریی ده‌ده‌ین".