ئەنقەرە
پەرلەمانتاری بەدەپە ئاڵتان تان لەسەر پرسی داڕشتنەوەی دەستوور لە ڕێی کۆمسیۆنی داڕشتنەوەی دەستوورەوە رایگەیاند، کارەکان بەکردەوە کۆتاییان ھاتووە و لەو رووەوە ھەموو پارتە بەشدارەکانی گفتوگۆی داڕشتنەوەی دەستووری تۆمەتبار کرد .
ئاڵتان تان رایگەیاند، ھەر لەسەرەتای دروستبوونی کۆمسیۆنی داڕشتنەوەی دەستوورەوە کە لە ٤ پارت پێک ھاتووە, ئەگەری ڕێکەوتن نەبوو.
لە بەشێکی تری گوتەکانیدا تان باسی لە ھەڵوێستی پارتی جەھەپە و مەھەپە کرد و رایگەیاند ئەوانە پشگیری لە دەستوورێکی کەمالی ,عەلمانی دەکەن، ئەوانە ئەگەر شەرم نەیانگرێ, دێن و ژمارە ٢٠١٣ دەدەن لە دەستووری کودەتاو بە حسابی دەستووری نوێ پێمان دەفرۆشنەوە.
تان لە قسەکانی لەسەر دەستوور بەردەوام بوو و رایگەیاند، گوتەکانی سەرۆکی دادگای دەستووری ھاشم کڵچ تەواو راستن و گوتی "پارتی دادو گەشەپێدان خەڵکیان بە ھێنانەکایەی دەستوورێکی نوێ فریو داوە، ئەو دۆخە تەواو لەوە دەچێت کە تۆ بێیت و کچێک ھەڵخەڵەتێنیت بەوەی کە مارەی دەکەیت و لەماڵ بیڕفێنیت و دواتر دەستدرێژی بکەیتە سەر."
ھەروەھا جەختی کرد، لە پێناو شەرەفی ناوچەکەماندا دەبێت ئەردۆغان بێتە سەر مێزی سوێندخواردنی ھاوسەرگیری، تاکو شەرەفی ئەو خەڵکە ڕزگار بکات.
تان بەشێکی تری گوتەکانی تەرخان کردبوو بۆ ئەو گفتوگۆ توندانەی کە پەرلەمانتاری جەھەپە تامەر گەنج سەبارەت بە ھەڵوێستی ئامینە ئەردۆغانی ھاوسەری ئەردۆغان نواندبووی و رایگەیاند کامەر گەنج زوو زوو لەبەرامبەر زۆر کەسدا بێڕێزی دەنوێنێت و ھەڵوێستی ناوبراوی بە بێڕێزی و ھەڵە وەسف کرد .