رۆما
بە دەنگدانی ئەنجومەنی پیرانی ئیتاڵی بڕیار درا کە بەرلسکۆنیی ٧٧ ساڵ بەھۆی گەندەڵیکردنی لە بابەتی باجدا لانیکەم ٦ ساڵ لە سیاسەت دوور خرایەوە.
بەپێی ئەم بڕیارە بەرلسکۆنیی کە سێ خول سەرۆکوەزیرانی ئیتاَڵیای کردوە ئیتر ناتوانێ کاری سیاسی بکا.
پێش دەستپێکردنی دەنگدانەکە ھەزاران کەس لە لایەنگرانی بەرلسکۆنی لەبەردەم ماڵەکەیدا لە رۆما کۆ بوونەوە. بەرلسکۆنی قسەی بۆ خەڵکەکە کرد و گوتی "٢٧ی تشرینی دوووەم بۆ دیموکراسی وەکو رۆژی رەش رادەگەیەنم."