Mehmet Çalık
18 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2021
ئوشاك – AA
له ئاسمان و زه‌وییه‌وه هه‌وڵی دامركاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره ده‌درێت كه له دارستانێكی ئوشاك كه‌وتووه‌ته‌وه.
به‌هۆكارێكی نه‌زاندراو، ئاگر له دارستانی گوندی ساریدهره نزیك شاری ئوشاك كه‌وته‌وه.
ژماره‌یه‌كی زۆر له تیمه‌كانی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دارستانه‌كانی ئوشاك به به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی ئاوپڕژێن و ئامرازه‌كانی بیناسازی و دوو هێلیكۆپته‌ر له ئاسمان و زه‌وییه‌وه هه‌وڵی دامركاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه ده‌ده‌ن.
هه‌رچه‌ند به‌هۆی هه‌ڵكردنی باوه ئاگره‌كه له ته‌شه‌نه‌سه‌ندندایه، به‌ڵام هه‌ڕه‌شه نییه بۆسه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون.