ئاکار: "رێکخراوی تیرۆریستی لە شەوی بەرات نیشانی داوە کە چەندە ناپاکە"
- وەزیری بەرگریی تورکیا، خوڵوسی ئاکار: "رێکخراوی تیرۆریستی کە گەیشتووەتە خاڵی کۆتاییھاتن، لە شەوی بەرات ھێرشی کردووەتە سەر بنکەی سەربازییمان و بەمەش نیشانی داوە کە چەندە ناپاکە".
Ankara
ھەکاری - AA
وەزیری بەرگری تورکیا، خولوسی ئاکار لەبارەی ئەو شەڕ و پێکدادانەی کە لە ئۆپەراسیۆنەکەی سنووری نێوان تورکیا-عێراق ھاتووەتە ئاراوە گوتی: "لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنەی ئەنجامدراوە، رێکخراوی تیرۆریستی گورزی توندی بەرکەوتووە، رێکخراوی تیرۆریستی کە گەیشتووەتە خاڵی کۆتاییھاتن، لە شەوی بەرات ھێرشی کردووەتە سەر بنکەی سەربازییمان و بەمەش نیشانی داوە کە چەندە ناپاکە".
وەزیری بەرگری تورکیا، خولوسی ئاکار و سەرۆکی ئەرکانی سوپای تورکیا، جەنەڕاڵ یەشار گولەر و فەرماندەی ھێزەکانی وشکایی، جەنەڕاڵ ئومیت دوندار لە دوای بەڕێکردنی تەرمی چوار سەربازی سوپای تورکیا بۆ شارەکانی خۆیان کە لە شەڕ و پێکدادانەکەی سەر سنوور گیانیان لەدەستدابوو، ئەو بەرپرسە سەربازیانەی فەرمادەیی پیادەی ٣یان بەسەرکردەوە.
وەزیری بەرگری تورکیا، خولوسی ئاکار لەبارەی ئەو شەڕ و پێکدادانەی کە لە ئۆپەراسیۆنەکەی سنووری نێوان تورکیا-عێراق ھاتووەتە ئاراوە گوتی: "لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنەی ئەنجامدراوە، رێکخراوی تیرۆریستی گورزی توندی بەرکەوتووە، رێکخراوی تیرۆریستی کە گەیشتووەتە خاڵی کۆتاییھاتن، لە شەوی بەرات ھێرشی کردووەتە سەر بنکەی سەربازییمان و بەمەش نیشانی داوە کە چەندە ناپاکە".
خوڵوسی ئاکار گوتیشی: "ئەم ھێرشە قێزەونە چۆک بە ئێمە دانادات، سوپای تورکیا بەپێداگرییەوە ئەرکی خۆی جێبەجێ دەکات".