ئاژه‌ڵدارانی مووش و وان له وەرزی زستاندا
- ئاژه‌ڵدارانی رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو، ئاژه‌ڵه‌كانیان ده‌به‌نه سه‌ر ده‌ریاچه و رووباره نیوه به‌ستووه‌كان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاو و خۆراك بۆیان.
Van
وان/مووش - AA
ئاژه‌ڵدارانی رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو، ئاژه‌ڵه‌كانیان ده‌به‌نه سه‌ر ده‌ریاچه و رووباره نیوه به‌ستووه‌كان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاو و خۆراك بۆیان.
گامیشه‌كانی شارۆچكه‌ی چاڵدێران سه‌ربه پارێزگای وان، له‌بنی زێی قازدا كه به‌شێكی به‌ستوویه‌تی له گژوگیای ته‌ڕو تازه ده‌له‌وه‌ڕێنرێن.
په‌له‌كانی گه‌رما له وه‌رزی زستاندا له‌و شارۆچكه‌یه، هه‌ندێك جار بۆ 40 پله‌ی ژێر سفری سه‌دی داده‌به‌زێت و ئاژه‌ڵدارانی شارۆچكه‌كه ئاژه‌ڵه‌كانیان بۆ له‌وه‌ڕاندن له گیای تازه‌ی بنی ئاوه‌كه‌دا ده‌به‌نه سه‌ر زێی قاز كه حه‌وت كیلۆمه‌تر له شارۆچكه‌كه دووره.
ئاژه‌ڵدارانی شارۆچكه‌ی مه‌لازگرد سەربە پارێزگای مووش-یش له‌ڕێگه‌ی شكاندنی سه‌هۆڵی سه‌ر رووباری موراده‌وه، پێویستیی ئاو بۆ ئاژه‌ڵه‌كانیان دابین ده‌كه‌ن.
هه‌ندێك جار به هۆی به‌ستنی تۆڕی ئاوی شارۆچكه‌كه‌وه، ئاژه‌ڵداران ناچارده‌بن ئاژه‌ڵه‌كانیان دوو كیلۆمه‌تر دوور بخه‌نه‌وه و له‌سه‌ر رووباری موراد ئاویان بده‌ن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن