İbrahim Yaldız
07 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2022
مووش – AA
به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی سه‌رماوسۆڵه‌ی رووی له ناوچه‌كه كردووه ئاژه‌ڵدارانی مووش ئاژه‌ڵه‌كانیان له كوێستانه‌وه به ههڵگهڕاندنیان به‌سه‌ر ئه‌و چیایانه‌ی به‌فر دایپۆشیووه هێنایه‌وه گوند بۆ ناو ته‌ویله و گه‌وڕه‌كانیان.
ئاژه‌ڵدارانی گوندی یوكارییۆنگاڵی وێرای ئه‌و سه‌رماوسۆڵه‌ی ناوچه‌كه گرتووه‌ته‌وه، دوای چوار كاتژمێر له رێگابڕین به‌و تولهڕێیانهی به‌فر گرتوونی گه‌یشتنه‌وه گوند.
ئه‌یوب ئۆمور ئاماژه‌ی به‌وه دا كه دوای ماندووبوونێكی زۆر توانیوویانه ١٠٠ سه‌ر ئاژه‌ڵه‌كه‌یان بهێننه‌وه گوند و بیانبه‌نه ته‌ویله.