Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
ئاژانسی ئانادۆڵو كتێبێكی به‌ناوی "١٠٠ ساڵه‌ی توركیا" ئاماده كردووه كه تایبه‌تمه‌ندی به‌ڵگه‌نامه‌یی مێژووی كۆماری توركیا له‌خۆ ده‌گرێت.
كتێبه‌کە كه له ٦٢٥ لاپه‌ڕه پێك هاتووه به هه‌ڵبژاردنی وێنه‌كانی ئه‌رشیڤی ئاژانسی ئانادۆڵو ده‌وڵه‌مه‌ند كراوه و به‌رهه‌می پڕورده‌كاری په‌خشه‌وانانی ئاژانسی ئانادۆڵویه به گه‌ڕانه‌وه بۆ چه‌ندین هه‌واڵ و ملیۆنەها وێنه.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كارگێڕی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو، شه‌نۆڵ كازانجی رایگه‌یاند كه ئه‌م كتێبه به‌پێی ریزبه‌ندی كات پێشهاته گرنگه‌كانی ١٠٠ ساڵی توركیا له‌خۆده‌گرێت هه‌ر له دامه‌زراندنی په‌رله‌مانی توركیاوه له ٢٣ی نیسانی ساڵی ١٩٢٠ تا ساڵی ٢٠٢٠.
شەنۆڵ كازانجی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئاژانسی ئانادۆڵو كه ئاژانسی هه‌واڵیی جیهانیی توركیایه به‌رهه‌مێكی گرنگی له‌باره‌ی ١٠٠ ساڵه‌ی توركیاوه ئاماده كردووه و وێنه‌ی ئاژانسه هه‌واڵییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش له كتێبه‌كه‌دا به‌كارهێندراون و ئه‌و به‌ڵگه گرنگانه‌یش له كتێبه‌كه‌دا ده‌بیندرێن كه له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌رشیڤی ده‌وڵه‌ت له كۆشكی كۆماری به‌ده‌ست هێندراون.
- یه‌كه‌م وێنه‌ی كتێبه‌كه وێنه‌ی مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك و رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م په‌رله‌مانه
شەنۆڵ كازانجی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كتێبه‌كه به هاوكاری بانكی زراعه‌ت ئاماده كراوه، به وێنه‌كانی رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌مین په‌رله‌مان له ٢٣ی نیسانی ١٩٢٠دا ده‌ست پێ ده‌كات و گوتی: "رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی توركیا و گرنگترین رووداوه‌كانی خه‌باتی رزگاری نیشتمانی له كتێبه‌كه‌دا باس كراون و هه‌نگاوه گرنگه‌كانی وه‌ك چاكسازیی ریشه‌یی به به‌ڵگه‌وه گواستراونه‌ته‌وه".
شه‌نۆڵ كازانجی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه جگه له قۆناغی راگوزه‌ری بۆ فره حزبی، كوده‌تاكان، هه‌ڵبژاردنه گشتی و خۆجێیه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌و وێنانه‌یش بڵاوكراونه‌ته‌وه له كتێبه‌كه‌دا كه له‌باره‌ی ژیانی رۆژانه، هونه‌ر و چاند و وه‌رزشه‌وه‌ن، هه‌روه‌ها رووداوه سیاسییه نزیكه‌كان و گۆڕانكاری و پێشهاته جیاوازه‌كان هه‌ر له پیشه‌سازی به‌رگریی توركیاوه بگره تا هاتوچۆ له كتێبه‌كه‌دا خراونه‌ته روو.
- "ئاژانسی ئانادۆڵو به‌رده‌وام ده‌بێت له‌و هه‌نگاوه دڵنیاكه‌ره‌وانه‌ی كه ده‌بێته ئاڵاهه‌ڵگری ده‌نگی توركیا"
شه‌نۆڵ كازانجی كه پێشه‌كی بۆ كتێبه‌كه نووسیووه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ئاژانسی ئانادۆڵو له بواری میدیاییدا ١٠٠ ساڵی تێپه‌ڕاندووه به‌رده‌وام ده‌بێت له‌وه‌ی "ببێته ئاڵاهه‌ڵگری ده‌نگی توركیا" و هه‌نگاونانی دڵنیاكه‌ره‌وه به ئه‌زموونه‌ی سه‌ده‌یی خۆی و نووسیوویه‌تی "ئاژانسه‌كه‌مان كه بووه‌ته بڕاندێكی نێوده‌وڵه‌تی میدیایی له سەده‌مین ساڵه‌یدا به‌و به‌رهه‌می له‌به‌رده‌ستیدایه دیمه‌نی سه‌ده‌یی توركیا پێشكه‌شی ئێوه ده‌كات. ئه‌م به‌رهه‌مه كه به سوودوه‌رگرتن له هه‌واڵ و وێنه‌كانی ئه‌رشیڤی ده‌وڵه‌مه‌ندی ئاژانسی ئانادۆڵو پێكهاتووه، پێم وایه به‌تایبه‌ت سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ ده‌بێت بۆ ئه‌وانه‌ی له بواری زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا كار ده‌كه‌ن. سوپاس و ستایشی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین به تایبه‌ت به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كه ئه‌ركیان كێشاوه تائاژانسی ئانادۆڵو بگاته ئه‌مڕۆ. سوپاسی ئه‌و هاوكارانه‌مان ده‌كه‌ین كه ئه‌ركیان كێشا له‌وه‌ی ئه‌م كتێبه به‌رفراوانه به‌مجۆره پڕورده‌كاری ئاماده بكرێت".