ئەنقەرە
ئاژانسی ئانادۆلو بۆ ھەلبژاردنی شارەوانی ٢٠١٤ پەخشی تایبەت دەکات و بە ھەموو توانای خۆی تا کوتایی ھەلبژاردن بە فوتۆ, دیمەن, گرافیک و ھەواڵ پەخشی بەردەوام دەبێ.
ئاژانسی ئانادۆڵو دەست بە ئامادەکاری بۆ ھەڵبژاردنی ٣٠ ئاداری ٢٠١٤ کرد و بریارە ئاژانسی ئانادۆلو لە ٨١ پارێزگە و ٩٢٣ شارۆچکە پەخشی بەردەوامی ھەبێ و ھەموو ھەواڵێکی نوێ بگەیەنێتە رای گشتی تورکیا و جیھان.
ئاژانسی ئانادۆلو بە دروشمی بەرەو ھەلبژاردنی ٢٠١٤ دەست بە کاری خوی دەکات و لە سەرجەم تورکیا بە شێوەیەکی خێرا ھەواڵ, فۆتۆ, دیمەن و داتا پەخش و بڵاو دەکاتەوە.
ئاژانسی ئانادۆلو بە شەش زمانی کوردی, تورکی, ئینگیلیزی, عەرەبی, روسی و بۆشناکی پەخشی راستەوخۆ دەکات و دەقە بە دەقە زانیاری لە بارەی ھەڵبژاردنی شارەوانی ٢٠١٤ بڵاو دەکاتەوە.