Sibel Kurtoğlu,Ramal Abdullah Mahmood
21 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2018
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه ئامانجه‌كانی ٢٠٢٣ پێویسته توركیا نزیكه‌ی دوو هێنده‌ی ئێستا (له رووی ئابوورییه‌وه) گه‌شه بكات. توركیا بۆ گه‌یشتنه ئه‌و ئامانجانه پێویسته ژماره‌یه‌ك به‌ربه‌ستی ته‌كنیكی و ده‌روونی ببڕێت".
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "رێگای نه‌هێشتنی ئه‌و نیشانه‌ی پرسیارانه‌ی هێزه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان له‌باره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئابووریماندا رووبه‌ڕووی ئێمه‌ی ده‌كه‌نه‌وه، به هه‌وڵی نوێ ده‌بێت له‌بواری ته‌كنه‌لۆجیا و سه‌رمایه‌دا. وه‌به‌رهێنانی ته‌كنه‌لۆجیای باڵا له‌سه‌رووی ئه‌مانه‌وه دێت".
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "هه‌ركه‌سێك كار و بازرگانی و وهبهرهێنانهكهی له پێناو گه‌شه‌كردن، پێشخستن و بڵاوبوونه‌وه‌دا نا به‌ڵكو له پێناو پاره رفاندنن ملی ئه‌و رێیه‌ی گرتبێته به‌ر لێی خۆش نابین. ئه‌و جۆره كه‌سانه ده‌بێ لێره‌ش و له‌و دنیاش مافی ٨١ ملیۆن هاووڵاتییان لێ بپرسێته‌وه. ئه‌وانه‌ی به تواناكای ئه‌م گه‌ل و وڵاته گه‌وره‌بوون و گه‌شه‌یان كردووه پێویسته ده‌سكه‌وتیشیان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست به‌كار بهێنن. ده‌یڵێمه‌وه مه‌به‌ستم له‌و قسانه ئه‌و كه‌سانه نییه كه له ده‌ره‌وه وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌مه كه سه‌روه‌ت و سامان بۆ ده‌ره‌وه ده‌ڕفێنن".