Zehra Tekeci Eser
05 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2026
لە تورکیا ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەبردنی لووتکەی ڕێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەستی (NATO) تەواو بووە.
فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ٣٦مین لووتکەی سەرکردەکانی ناتۆ بە میوانداری سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆشکی سەرکۆماریی لە ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت.
بە پێی ئەو ڕاگەیاندراوە، لووتکەکە لە میانی ڕۆژانی ٧ بۆ ٨ی مانگ ئەنجام دەدرێت و تورکیا میوانداری یەکێک لە گرنگترین لووتکەکانی ناتۆ دەکات.
لە لووتکەکەدا سەرکردەکانی ٣٢ وڵاتی ئەندام لە ناتۆ، سەرکردەی وڵاتانی دیکەی بانگهێشتکراو و هەروەها ١٠٠ وەزیر و دیپلۆماتکاران و نوێنەری ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەشدار دەبن.
سێ فڕۆکەخانە لە ئەنقەرە لە خزمەت لووتکەکەدا دەبن و زیاتر لە ٥٦ هەزار هێزی ئەمنی ئەرکدار دەکرێن.
ناوەندی ڕاگەیاندنی لووتکەکە لە کتێبخانەی سەرکۆماریدا دەبێت و هەزاران میدیاکار ڕووماڵی لووتکەکە دەکەن.
بە گوتەی بەرپرسانی تورکیا لە لووتکەکەدا چەندین پانێل، کارگەی و چالاکی لاوەکی بەرێوەدەچێت و لەسەر ئاستی ئەنقەرە لەسەر چەندین تابلۆی ڕێکلامدا، وردەکاریی لووتکەکە نمایش کراوە.