ھەولێر
بولەند ئارینچ جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا دەڵێ پەیوەندی نێوان توركیاو ھەرێمی کوردستانی عیراق، لە ئاستێکی باشدایە، بەجۆرێك ئاڵووێری بازرگانیی نێوان تورکیاو عێراق ساڵانە ٢٠ میلیار دۆلارە لەو بڕە ١١ میلیار دۆلاری لەگەڵ ھەرێمی کوردستانە."
ئارینچ قسەی بۆ تەلەڤزیۆنی رووداو كە كەناڵێكی ئاسمانی كوردییە كردو رایگەیاند: لەبواری ئاسایشی و زۆر بابەتی دیكە ھەماھەنگی و پێکەوە کارکردنمان لە نێواندایە.
جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا لەبارەی پرۆسەی ئاشتی لە توركیاو رۆڵی بەرسانی كورد لەو بارەیەوە قسەی كردو وتی" ھیوادارین بەڕێز مەسعود بارزانی لەو پشتگرییەدا بەر دەوام بێ كە لەپرۆسەكەدا كردوویەتی".
پەیوەندیی نێوان تورکیاو ھەرێمی کوردستانی عێراق، ھەروەھا پرۆسەی ئاشتی و رەوشی عەبدوڵا ئۆجەڵان سەرۆکی (پارتی کرێکارانی کوردستان) لە گرتووخانە، چەند بەشێكی دیكەبوون لە قسەكانی ئارینچ كردنی.
لەبارەی نەھێشتنی ڤیزە لەنێوان تورکیاو ھەرێمی کوردستان سەرۆك وەزیرانی توركیا روونكردنەوەیدا لەبەر ئەوەی ھەرێمی کوردستان دەوڵەتێکی سەربەخۆ نییە، سەرباری ئەوە زۆر گرێبەستیان واژووکردووە، بەڵام حکومەتی ناوەندی عێراق لەمپەڕە لەبەردەم زۆر شتداو بڕیارێكی لەو جۆرەیش ھەروا نادرێ.
ئارینچ لە بارەی رەوشی ئۆجەلان سەرۆکی پەکەکە وتی "ئۆجەلان ئێستا خراوەتە ژوورێکی فراوانەوە، بەگوێرەی قانوون گیراوێک ئەگەر ماوەی ساڵێک لە جێی خۆی ھەوڵسوکەوتی باشبێ، ئەوکاتە دەگوازێتەوە بۆ شوێنێکی باشتر. بەڕای من دەبێ ئەو كەسەی حکومدراوە، مامەڵەیەكی شایستەی لەگەڵ بكرێ لە زیندان"
پێشكەشكاری تەلەڤزیۆنەكە پرسیاریكرد "ئایا ئارینچ کوردە؟" وەڵامەكەی نەخێر بوو بەڵام وتی " بۆ من فەرقی نییە چ كورد بم یا تورك لەبەر
ئەوەی من موسڵمانم، ھەر لە سەرەتای دەسپێكردنی كاری سیاسیمەوە ھەموو کات نێوانم خۆشبووە لەگەڵ کوردەکان، كۆششی زۆرم كرد بۆ ئەوەی کورد بەمافی خۆیان بگەن، ھەر دەموت ئەگەر زمان ھەبێ مرۆڤیش ھەیە، ھەگەر زمان نەبێ مرۆڤیش نییە، بۆیە ئێمە نەتەوەی کورد وەک خۆمان دەبینین، ئەمەش بۆ من جێگای شەرەفە"