Fikret Kavğalı
07 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2022
ئادانا – AA
له ئادانا بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ حه‌وت تۆمه‌تباری رێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌رچوو.
له دوای لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی تیمه‌كانی دژه‌تیرۆری ئاسایش له سه‌ر دۆسیه‌ی "گروپی یاماچڵی" سه‌ر به داعش، سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئادانا بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ حه‌وت تۆمه‌تبار ده‌ركرد.
له میانی هه‌ڵمه‌تێكی هاوكاتدا كه به هاوكاری پۆلیسی هێزی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ڵكوترایه سه‌ر ژماره‌یه‌ك ناونیشان و ژماره‌یه‌ك له‌و تۆمه‌تبارانه ده‌ستگیر كران.
دوای پشكنینی ته‌ندروستی بۆیان، تۆمه‌تباره ده‌ستگیركراوه‌كان ره‌وانه‌ی ئاسایش كران.