İlyas Kaçar,Halil Demir,Rewa Mahmood Hasan
01 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2019
ئیستانبوڵ- AA
لە ئیستانبوڵ بەبۆنەی ئایار سەرەڕای هۆشدارییەکانی هێزە ئەمنییەکان لە کۆی گرووپێک کە ویستیان بچنە مەیدانی تەقسیم لە ئیستانبوڵ و دواتر بەرەنگاری پۆلیس بوونەوە، ١٣٧ کەس دەستگیر کران.
بەپێی زانیارییەکان بەبیانووی 1ی ئایار رۆژی جیهانی کرێکاران، هەندێک گرووپ خوازیاربوون لەرێگەی نایاسایی کۆبنەوە و بەرەو مەیدانی تەقسیم بچن.
سەرەڕای هۆشداری هێزە ئەمنییەکان گرووپەکە خوازیار بوون بچنە مەیدانەکە و رووبەڕووی پۆلیس ببنەوە.
لە بێشکتاش ٥٥ کەس، لەبەیئۆغڵو ٣٥، لە شیشلی ٤٠، لە کاغتخانە ٤، لە باکرکۆی ٣ و بە گشتی ١٣٧ کەس دەستبەسەر کران.