Ramal Abdullah Mahmood
24 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2017
هەکاری – AA
شارەوانی بەقەییومدانراوی یوکسەکۆڤا، یەکەمین تیپی یاری تۆپی پێی کچانی دامەزراند.
ناوی تیپەکە "تیپی تۆپی پێی کچانی شارەوانی یوکسەکۆڤا"یە و لە ٣٠ کچ پێکدێت کە تەمەنیان لە نێوان ١٥ بۆ ١٨ ساڵدایە.
بەڕێوەبەری تەکنیکی تیپەکە، مەتین کانداش رایگەیاند کە سێ مانگ لەمەوبەر ئەو تیپەیان دامەزراندووە.
ناوبراو تیشکی خستە سەر ئەوەی کە یەکەمجارە تیپی تۆپی پێی کچان لە شارۆچکەکە دابمەزرێنرێت و گوتی: "تیپەکەمان بەشداری لە پاڵەوانیەتی کچانی تورکیا دەکات کە لە مانگی ئایاری ٢٠١٨ ئەنجام دەدرێت. لە راستیدا دامەزراندنی تیپێکی کچان لە یوکسەکۆڤا کارێکی ئاسان نییە".