Abdullah Shukur, Sarmand Hameed
07 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2016
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان: "کەسانێک لە شەوی ١٥ی تەمووز بە شێوەیەک کە رووبەڕووی مەرگ بوونەوە و ھاتنە سەر شەقامەکان و شەرەفی شەهادەت و کەم ئەندامیان پێی بەخشرا. ئەمان پیتەکانی ناویان بە زێر لە مێژوو نووسرایەوە. بڕوا بکەن ئەمە پلەیەکە کە بە ئاسانی لە خەبات لە پێناوی نیشتمان بەدەست نایەت".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان: "ئێستا لێرەدا لەگەڵ سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، سەرۆکوەزیران و سەرۆکی گشتی جەھەپە و سەرۆکی گشتی مەھەپە و ھاووڵاتیانی ٨١ پارێزگا لە ھەموو بۆچوونێکی جیاواز لە گۆڕەپانی یەنیکاپی کۆبووینەوە. باوەڕ بکەن ئەو دیمەنە ھەروەکو بەیانی رۆژی ١٦ی تەمووز دوژمنانی تورکیای خەمبار کردووە".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی بڕیاری هێنانەوەی بڕیاری لەسێدارەدان گوتی: "سەروەری بە دڵنیایی و بێ مەرج ھی گەلە. بەم پێیەش ئەگەر گەل ئەم بڕیارە بدات، بێگومان پارتە سیاسییەکانیش پابەندی ئەم بڕیارە دەبن".