Mazn Asad - Sarmand Hameed
07 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2016
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بیناڵی یڵدرم لە کۆبوونەوەی جەماوەری "دیموکراسی و شەھیدان" گوتەیەکی پێشکەش کرد کە بە سەرپەرشتی سەرۆکایەتی کۆمار، پارێزگای ئیستانبول و پاڵپشتی شارەوانی گەورەی ئیستانبوڵ رێکخراوە.
یڵدرم گوتی: "ئەم گەلەی کە لە جەنگی رزگاریی چاناککالەدا داستانی نووسیوەتەوە، بەھەمان روحییەتەوە لە ١٥ی تەمووزدا داستانی نووسییەوە. ١٥ی تەمووز جەنگی دووەمی رزگارییە. سوپاس بۆ خودای گەورە، لە سایەی ئەو شەھیدانەماندا کە لەژێر خاکدا بە شەرەفەوە پاڵکەوتوون، ئێمە بەشەرەف و سەربەخۆ و بەبرایەتی پێکەوە دەژین. نیازیان وابوو لەبەرگی سەربازیی تورکدا خاکمان داگیربکەن، دەیانویست ئیرادەی ئەم گەلە بدزن. خوای گەورە خراپەکان بۆ چاکە دەگۆڕێت و ئەو کودەتایەی ئێمە نەکوژێت بەھێزمان دەکات. ھەروەک ئەوەی کە روویدا''.