Hasan Namlı,123
13 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2019
دیاربه‌كر – AA
په‌یوه‌ندیدار به‌و هێرشه‌ی تیرۆریستانی په‌كه‌كه له گونده‌واری قه‌زای كوڵپ-ی پارێزگای دیاربه‌كر ئه‌نجامیان دا كه شه‌هیدبوونی حه‌وت كه‌س و برینداربوونی ١٠ی دیكه‌ی لێكهوتهوه، سه‌رۆكی شاره‌وانی كوڵپ كه ئه‌ندامی هه‌ده‌په‌یه ده‌ستگیر كرا.
چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ نۆ له‌و ١٠ بریندارانه به‌رده‌وامه كه له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك به ئۆتۆمبێله‌كه‌یاندا كه له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه چێندرابوو له گوندی ئاغاچكۆرور له قه‌زای كوڵپ برینداربوون.
له ئاكامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا حه‌وت كه‌سی دیكه‌یش گیانیان له‌ده‌ستداوه. به‌شێك له‌و هاووڵاتییانه به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی دار روویان له‌و ناوچه‌یه كردبوو.
له میانی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌و هێرشه به‌هۆی ئه‌وه‌ی باس له‌وه ده‌كرێت ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌ر له ته‌قینه‌وه‌كه ئۆتۆمبێلی شاره‌وانی له‌و ناوچه‌یه بیندراوه بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ چوار كه‌س ده‌رچووه. له‌و میانه‌یه‌دا سه‌رۆكی شاره‌وانی كوڵپ، م. ف. ت. كه ئه‌ندامی هه‌ده‌په‌یه ده‌ستگیر كرا.
راییكردنی كاروباری هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی شاره‌وانی كوڵپ، م. ف. ت. و لێپرسراوی لقی كوڵپ-ی هه‌ده‌په ئا. ك. و به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ته‌كنیكی شاره‌وانی كوڵپ كه ئه‌ندامی هه‌ده‌په‌یه، ئ. ئا. كه پێشتر ده‌ستگیركرابوون له ئاسایش به‌رده‌وامه. تیمه‌كانی ئاسایش به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمهتبارهكهی دیكه.