Yusuf Aydın Deniz
13 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2018
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی لەگەڵ ترەمپ و پوتین گوتی: "پرسەکانی پەیوەندیدار بە سووریامان هەڵسەنگاند. بۆ هەر چی زوو گەیشتن بە چارەسەری ئاشتی لە پرسی سووریا دەبێ چی بکەین؟ کات هەبوو باسی ئەوانەمان کرد. بە دڵنیاییەوە لەپاڵ باسکردنی لە هەموو ئەم بابەتانە، ئەوەی سووربووین لەسەری ئەوە بوو کە پێکەوە هەنگاو بنێن بۆ چارەسەریی و کۆتاییهێنان بەو تراژێدیایانە".
ئه‌ردۆغان له‌دوای نوێژی هه‌ینی لهڕوونكردنهوهیهكیدا بۆ رۆژنامه‌وانان له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتونه‌وه گوتی، "له ئێستادا پڕۆسه‌كه‌مان به هه‌مان پێداگیری له باكووری سووریا له سه‌روویانه‌وه عه‌فرین و ئه‌و ناوچانه‌ی پێشتر له میانی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوڕات ئازاد كراون، به‌رده‌وام بووه و به‌رده‌وامیش دەبێت".
سه‌ركۆماری توركیا گوتیشی، "به‌دڵنیاییه‌وه خه‌باتی ئێمه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستانه نه‌ك ئۆپه‌راسیۆنی داگیركاری. پێویسته هه‌موو رۆژئاوا ئه‌مه بزانێت".
ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها له‌باره‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاییه‌وه له سووریا دوا و گوتی "له كاتێكدا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی چه‌كی كیمیایی ده‌كه‌ین با چه‌كی كلاسیكی وه‌لانه‌نێین. ئایا چه‌كی كیمیایی خه‌ڵكی زیاتر ده‌كوژێت و ده‌بێته هۆی كوشتن‌یان یان چه‌كی كلاسیكی؟ به دڵنیاییه‌وه به راستی مه‌رگ به‌هۆی چه‌كی كیمیاییه‌وه كاره‌سات و ناخهه‌ژێنه، له‌ولایشه‌وه كه بۆمبی به‌رمیلی به چه‌كی كلاسیكی ده‌بارێندرێت به شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی مرۆڤه‌كان به منداڵ، ژن، پیره‌وه هه‌موویان بێبه‌زه‌ییانه ده‌كوژرێن. له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌دا ئێمه داوا له هه‌موو هێزه‌كانی هاوپه‌یمان له سه‌روویانه‌وه ئه‌مریكا و رووسیا ده‌كه‌ین هه‌ستیارانه بجوڵێنه‌وه له‌وێ".
له‌باره‌ی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و رووسیاشه‌وه سه‌باره‌ت به سووریا، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان گوتی، "لەسەرووی هەموویانەوە، ئێمە داوامان لە ئەمریکا و رووسیا کرد کە بە هەستیارییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکەن. ئێستا رەنگە هەندێک کەشەکە ئارام بووبێتەوە. پەیوەندییەکانمان بەردەوامن و بەردەوام دەبن".