تەقینەوە لە کارگە سووتاوەکەی ناوچەی توزڵا دوو برینداری لێکەوتەوە
- بە هۆکارێکی نادیار ئاگر لە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی ماددەی کیمیایی لە ناوچەی توزڵا باشووری ئیستانبوڵ کەوتەوە و بەشێک لە ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە. - لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دوو کارمەندی بەرگری شارستانی بریندار بوون.
Istanbul
ئیستانبوڵ-AA
بە هۆکارێکی نادیار ئاگر لە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی ماددەی کیمیایی لە ناوچەی توزڵا باشووری ئیستانبوڵ کەوتەوە و بەشێک لە ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە.
لەدوای کەوتنەوەی ئاگرەکە ژمارەیەکی زۆر ئاگرکوژێنەرەوە رەوانەی توزڵا کران.
لە میانی ئاگرکەوتنەوەکەدا ناوبەناو دەنگی تەقینەوە دەبیسترا و بە هۆی پڕشکی ئاگرەکەوە ئۆتۆمبێلێکی ئاگرکوژێنەرەوە گڕی گرت، دواتر لە رێی تیمەکانی ئاگرکوژێنەرەوەوە کوژێنرایەوە.
لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دوو کارمەندی بەرگری شارستانی بریندار بوون.
بەشێک لە ئاگرەکە تەشەنەی سەند بۆ نێو پارکی ئۆتۆمبێلەکانی کارگەکە. بە هۆی بەهێزی رەشەباوە کاری تیمەکانی ئاگرکوژێنەرەوە سەختبوو، بەڵام توانرا بەشێک لە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکریت.
سەرۆکی بەشی ئاگرکوژێنەرەوەی شارەوانی گەورەی ئیستانبوڵ، عەلی کاراهان لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەدا کە ئاگرەکە هیچ قوربانییەکی لێ نەکەوتۆتەوە و گوتی: "لە رێگەی ٤٨ ئۆتۆمبێل و ١٣٨ کارمەندی ئاگرکوژێنەرەوەوە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دەدرێت. هەوڵی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ئاگرەکە دەکرێت بۆ کارگەکانی تر. بە هۆی کەلوپەلی کیمیاییەوە ناوبەناو تەقینەوە روودەدات".