Rewa Mahmut Hasan
10 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2016
نووسەر و رۆژنامەنووس، ئەحمەد ئاڵتان و براکەی پرۆفیسۆر دکتۆر، محەمەد ئاڵتان دەستبەسەر کران.
لەچوارچێوەی ئەو دۆسیەی لێپێچینەوە کە داواکاری گشتی ئیستانبوڵ بەرێوەی دەبات، تیمەکانی یەکەی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، نووسەر و رۆژنامەنووسی تورک، ئەحمەد ئاڵتان و براکەی پرۆفیسۆر دکتۆر، محەمەد ئاڵتانیان دەستبەسەر کرد.
بەپێی زانیاریەکان، ئەحمەد و محەمەد بەهۆی گوتەکانیان لە میانی بەشداریکردنیان لەبەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا لە ١٤ی تەمووز رۆژی پێش کۆدەتاکە، دەستبەسەر کران.