Enes Kaplan,Hemın Othman Mohammed
15 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2017
دۆحه - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، یەکە سەربازییەکانی سەر فه‌رمانده‌یی هێزی وشكانی سوپای توركیا کە لە بنكه‌ی سه‌ربازیی تارق بن زیاد لە قەتەر جێگیركراون، به‌سه‌ركرده‌وه.
له چوارچێوه‌ی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا له دۆحه، ئه‌ردۆغان سه‌ردانی یەکە سەربازییەکانی سەر فه‌رمانده‌یی هێزی وشكانیی سوپای توركیای كرد كه له بنكه‌ی سه‌ربازیی تارق بن زیاد جێگیركراون.
سه‌ردانه‌كه كه به‌شێوه‌یه‌كی داخراو به‌ڕووی راگه‌یاندنه‌كاندا به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا، جه‌نه‌راڵ خوڵوسی ئاكار، وه‌زیری داد، عه‌بدولحه‌مید گوڵ، وه‌زیری ده‌ره‌وه، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ئابووریی، نیهات زه‌یبه‌كچی، وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتیه‌كان، به‌رات ئاڵبایراك، وه‌زیری وه‌رزش و لاوان، عوسمان ئاشكن باك، وه‌زیری خۆراك، كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری، ئه‌حمه‌د ئه‌شره‌ف فاكیبابا، وه‌زیری كلتوور و گه‌شت وگوزار، نومان كورتوڵموش، وه‌زیری كاروباری دارستان و ئاو، ڤه‌یسه‌ل ئه‌رئۆغڵو، وه‌زیری گواستنه‌وه، گه‌یاندن و ده‌ریاوانی، ئه‌حمه‌د ئه‌رسڵان و راوێژكاری میت، هاكان فیدان یاوه‌ری ئه‌ردۆغانیان كرد.