Abdullah Shukur,Sarmand Hameed
29 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2016
رەبات
جێگری سەرۆکی یەکێتی زانایانی موسڵمانانی جیھان ئەحمەد رەیسونی، رایگەیاند کە بەھۆی ھەوڵی کودەتای رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی ھەوڵدراوە ھێزی ئابووری و سیاسی تورکیا بکرێتە ئامانج.
ئەحمەد رەیسونی کە بەرگەز مەغریبییە لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "دەیانویست تورکیا لەناوببەن. چونکە توركیا بە بنیاتنانی ئابووریەکی بەھێز سەرکردایەتی جیھانی ئیسلامی دەکرد".
رەیسونی راشیگەیاند کە ئیتر سەردەمی ئەوە بەسەرچووە، چەند جەنەڕاڵێک حوکم بەسەر تورکیا بکات.
ئەحمەد رەیسونی کێیە؟
رەیسونی لە ساڵی ١٩٥٣ لە مەغریب لەدایکبووە و لە ساڵی ١٩٧٨ بەشی زانستە ئیسلامییەکانیلە زانکۆی قەرەڤین تەواوکردووە. ھەروەھا بڕوانامەی ماستەری لە زانکۆی محەمەدی شەشەم بەدەستھێناوە و لە دوای ئەوەیش بڕوانامەی دکتۆرای تەواوکردووە. ناوبراو ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرانی یەکێتی زانایانی موسڵمانی جیھان بووە و ئێستاش جێگری سەرۆکی گشتی ئەو یەکێتییەیە.