Abdullah Shukur
27 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2016
کلیس
سێ گوللـە ھاوەن لە سووریاوە ھاوێژرایە نێو شارۆچکەی ئەلبەیلی سەر بە کلیس.
ئەم سێ گوللـە ھاوەنە کەوتە نێو باخچەیەکی ماڵێک و شوێنێکی چۆڵی ئەو شارۆچکەیە کە بەپێی زانیاریی سەرەتایی، سێ کەس بریندار بوون و جامی چەند بینایەکی دەوروپشتی ناوچەکەش شکان.
بریندارەکان بەھۆی ئوتۆمبێڵی فریاگوزاری رەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی شاری کلیس کران و پێشگریی ئەمنی لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی ھاوەنەکان گیرایەبەر.