Abdullah Shukur
03 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2016
کلیس - AA
گوللـەیەکی ھاوەنی نەتەقیو کەوتە گەڕەکی ئەکرەم چەتین و لە کاتی کارەکانی پوچەڵکردنەوەی ئەو گوللـە ھاوەنەش، پۆلیسێک و دوو سەرباز برینداربوون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە وەرگیراون، گوللـەیەکی ھاوەنی نەتەقیو کە لە سووریاوە ئاراستەی نێو شوێنێکی چۆڵی گەڕەکی ئەکرەم چەتین لە شاری کلیس.
ھاوکات لە کاتی کارەکانی پوچەڵکردنەوە، گوللـە ھاوەنەکە تەقیەوە و پۆلیسێک و دوو سەربازیش برینداربوون.
ژمارەیەکی زۆری ئۆتۆمبێڵی فریاگوزاری رەوانەی ناوچەکە کران و برینداران بۆ نەخۆشخانەی گشتی کلیس گواسترانەوە.
راگەیەنرا کە باری تەندروستی بریندارەکان جێگیرە .
پارێزگای کلیس ئیسماعیل چەتاکلی و بەرێوەبەری پۆلیسی شارەکە، جاندەمیر ئۆزدەمیر و چەند بەرپرسێکی دیکە سەردانی نەخۆشخانەکەیان کرد.