شیکردنەوە

پارێزگاری کەکووک داوای کردنەوەی نوێنەرایەتی تورکیا لە شارەکە دەکات

پارێزگاری کەرکووک بە وەکالەت، راکان سەعید جبوری داوای لە تورکیا کرد کە نوێنەرایەتی وڵاتەکەی لە کەرکووک بکاتەوە و جەختی لە پێویستی وەبەرهێنانی تورکیا لە ناوچەکە کردەوە.

Sarmand Hameed  | 25.01.2019 - نوێکردنەوە : 26.01.2019
پارێزگاری کەکووک داوای کردنەوەی نوێنەرایەتی تورکیا لە شارەکە دەکات

At Ta mim

كەركووک - AA

پارێزگاری کەرکووک بە وەکالەت، راکان سەعید جبوری داوای لە تورکیا کرد کە نوێنەرایەتی وڵاتەکەی لە کەرکووک بکاتەوە و جەختی لە پێویستی وەبەرهێنانی تورکیا لە ناوچەکە کردەوە.

راکان سەعید جبوری لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند ئەوان خواستی ئامادەیی بەهێزی تورکیا لە کەرکووک دەکەن لە پێناو پەرەپێدان و جێبەجێکردنی پرۆژەی وەربەهێنان لەو ناوچە دەوڵەمەندە بە نەوت دەکەن کە تورکمان و عەرەب و کورد پێکەوە لەو شارە دەژین.

جبوری راشیگەیاند کە کەرکووک پێویستی بە پەرەپێدانە لە گشت بوارەکاندا و ئەمەش وایکردووە کە پێویستییەکی زۆری بە وەرهێنانی تورکیا هەبێت.

ناوبراو ئاماژەی بە گرنگی دروستکردنی پردی پەیوەندی لە نێوان وەربەرهێنەرانی تورک و وەبەرهێنەرانی کەرکووک کردەوە و داوای کردنەوەی نوێنەرایەتی تورکیای لە شارەکە کرد.

پارێزگاری کەرکووک بە وەکالەت جەختی لە پێویستی نموونەی پەرەپێدانی تورکی لە عێراق کردەوە کە بە هۆی شەڕ و ململانێیەکان رووبەڕووی وێرانکاری بووەتەوە بە تایبەت لە پێناو پەرەپێدان و ئاوەدانکردنەوەی کەرکووک.

پێشتر باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، فاتیح یڵدز لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاندبوو، داواکاری فەرمییان پێشکەش بە دەسەڵاتدارانی عێراق کردووە بۆ بۆ کردنەوەی کۆنسولخانەی گشتی تورکیا لە کەرکووک.

فاتیح یڵدز روونیکردەوە کە بەر لە کردنەوەی کۆنسولخانە لە کەرکووک، نووسینگەیەک بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ڤیزا لە شارەکە دەکەنەوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın