Ömer Koparan
19 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2019
سه‌رێ كانی - AA
له هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنیندا له‌و ناوچانه‌ی رەئەس ئەلعەین(سه‌رێ كانی) كه له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی-دا كه له لایه‌ن سوپای توركیاوه ده‌ستیپێكردووه كۆنتڕۆڵكراون، ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و پێداویسته سه‌ربازیانه‌دا گیرا كه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه ره‌وانه كرابوون.
ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتیی كه بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و رێڕەوە تیرۆره‌ی هه‌وڵده‌درێت له سنووری باشووری توركیا دروست بكرێت، بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاشتیی و ئارامی له ناوچه‌كه ده‌ستی پێكردووه، درێژه‌ی هه‌یه.
له هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنیندا له سه‌ر رێگای M4 له باشووری رەئەس ئەلعەین (سه‌رێ كانی) كه له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كۆنتڕۆڵكراوه، كۆگایه‌كی گه‌وره‌ی چه‌كی یه‌په‌گه دۆزرایه‌وه.
له‌و كۆگایه‌دا كه ئاژانسی ئانادۆڵو وێنه‌ی گرتووه، ژماره‌یه‌كی زۆر سندووق هه‌یه كه به زمانی ئینگلیزی زانیاری ته‌كنیكیان له‌سه‌ر نووسراوه. لۆگۆی "GSA"یان له‌سه‌ره كه سه‌ربه فه‌رمانگه‌ی خزمه‌ته گشتییه‌كانه و ئۆتۆنۆمیانه چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه ده‌بات.
له‌ناو به‌شێك له سندووقهكاندا ته‌قه‌مه‌نی دۆشكه هه‌یه، كه تا سه‌قفی كۆگاكه هه‌ڵچنراون.
- GSA خزمه‌تی لۆجستی سه‌ربازیی پێشكه‌ش به پنتاگۆن ده‌كات
GSA، كه له لایه‌ن سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، هاری ئێس ترومان-ه‌وه له ساڵی ١٩٤٩ دامه‌زراوه، زیاتر له ١١ هه‌زار كارمه‌ندی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا هه‌یه.
GSA كه له سه‌دا یه‌كی بوودجه‌كه‌ی له لایه‌ن كۆنگرێسی ئه‌مریكاوه دابینده‌كرێت، پێویستییه‌كی زۆری سه‌ربازیی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا و دامه‌زراوه فیدراڵییه‌كان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
GSA، له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پێداویستیه‌كانی دامه‌زراوه ئه‌مریكییه‌كان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، به تایبه‌تی له ناوچه‌كانی جه‌نگدا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌یه‌كی فه‌رمیه بەڵام چالاكییه‌كانی ئوتۆنۆمیانه به‌ڕێوه‌ده‌بات.